پارتی هێرشی میدیایی بۆ سهر یهكێتی ڕاگرت
07:08 - 17/05/2022
"زەمەن"
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان، دهزگا میدیاییهكانی خۆی راسپارد هێرشی راگهیاندن و
زمانی زبر رابگرن.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی، ئەمڕۆ سێشەممە، رێنوێنیهكی بۆ ئەندامان و دەزگاکانی راگەیاندن و
سۆشیالمیدیای حزبهكهی ناردووە، داوا لە ئەندامان و دەزگاکانی راگەیاندنی دەکات
کە "هێرشی راگەیاندن و زمانی زبر" لە راگەیاندنی
پارتییەوە بەرامبەر لایەن و کەسایەتییەکان، بە تایبەتی بەرامبەر یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان و کەسایەتییەکانی بەکارنەهێنن.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی، ئهم داواكارییهی گهڕاندوهتهوه بۆ "رەچاوکردنی زەمینەیەکی گونجاوی پرۆسەی
سیاسی و حوکمڕانی کوردستان".
راگرتنی شهڕی میدیای پهیوهسته
بهو كۆبونهوه چاوهڕوانكراوهی نێوان پارتی و یهكێتی، كه بههۆی پۆستی سهرۆك
كۆمار و پرسی ههڵبژاردن و ئیدارهدانی حكومهت، پهیوهندییهكانیان به بنبهست
گهیشتبوون.
سەعید سەلیم پشدهری، بەرپرسی لقی ٤ی پارتی
دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕى فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "ھەموو لایەنە
سیاسیەکان بەرپرسن بەرامبەر بەو کێشە و گرفتانەی ڕووبەڕووی ھاووڵاتیان و
وڵاتەکەمان دەبێتەوە، پارتی خۆی بەرپرسیار دەزانێت و بۆ جاری یەکەمیش نییە
دەستپێشخەری دەکات بۆ لایەنەکان و کردنەوەی ئەو گرێ کوێرانەی ڕەوشێکی چەق بەستووی
ھێناوەتە ئاراوە، ھەروەھا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە کۆبوونەوەی ڕابردوو
بەسەرپەرشتی بارزانی بڕیاری دا جارێکی دیکە دەستپێشخەری بۆ لایەنە سیاسییەکان
رابگەیەنێت".
دەشڵێت، "پێشنیازی
پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی و ھەموو لایەنەکانە، واتە پارتی بڕیاری داوە
لەگەڵ ھەموو لایەنەکان کۆببێتەوە و لەوانەش یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، تا
ھەموومان لەسەر مێزی دانوستان کۆببینەوە و یەکگرتوو و کۆدەنگ بین لەسەر تێپەڕاندنی
کێشەکانی ئێستای ھەرێمی کوردستان ھەیەتی، ھیوادارین ھەموو لایەنەکان ئامادەکاریان
ھەبێت بۆ دەستپێشخەریەکەی پارتی".