مووچەی ژمارەیەکی زۆر مووچەخۆر رادەگیرێت
10:20 - 17/05/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی
مووچەی ئەو کەمئەندامانە ڕادەگرێت کە فەرمابەریشن و دەڵێت، مووچە 150 هەزارییەکەیان
دەبڕدرێت و دەرماڵەیەکی 100 هەزاری دەخرێتە سەر مووچەی فەرمانبەرییەکەیان.
ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، " لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای
چاکسازیدا مووچەی مانگی چواری ئەو کەمئەندامانە ڕادەگیرێت کە فەرمانبەریشن، واتە
دوو مووچەیان هەیە."
وتیشی، "مانگانە
مووچەی کەمئەندامێک 150 هەزار دینارە، بەگوێرەی یاسای چاکسازی ئەو کەمئەندامانەی فەرمانبەریشن
مووچەی کەمئەندامییەکەیان دەکرێت بە 100 هەزار دینار و وەک دەرماڵە دەخرێتەسەر
مووچەی فەرمانبەرییەکەیان."
ئاماژەی بەوەشکرد،
"ڕاگرتنی مووچەی ئەو کەسانە بۆ ئەوەیە بچن مامەڵەکانیان بکەن و مووچەکەیان
چاک بکرێت، دواتریش ئەو پارەی کە وەریان نەگرتووە، پێیان دەدرێتەوە."
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە
17-5-2022، مووچەی مانگ چواری کەمئەندامان دابەش بکرێت.