بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:49 - 15/05/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی
لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 15-5-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ئەو شوێنەی کە ئێستا تێیدایت
پێویستە بیگۆڕیت و بیر لە شتی نوێ بکەیتەوە، خۆت سەرقاڵی ژیانت بکەو پەیوەندیت بەکەسەوە
نەبێت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
چاوەڕوانی خۆشەویستەکەتی
لە شوێنێکی دوورەوە بێتەوەو داوای هاوسەرگیریت لێبکات، دڵت گەورە بێت و ئاگات لەخەرجییەکانت
بێت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەست بە بێزاری و بێتاقەتییەکی
زۆر دەکەیت بەهۆی ئەوەی هێندە بۆ کەسوکارت باشبوویت، ئەڵام ئەوان پێی نازنن، باشترە
کەمێک دوورکەویتەوە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەهۆی ئەوەی کەسوکارت
زویری کردوویت، خەمی دڵت بە خۆشەویستەکەت مەڕێژە با ئەویش لەدەست نەدەیت، تووشی
ئازاری مل دەبیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
هێندە ڕق لە دڵ مەگره
بەرامبەر کەسە نزیکەکانت و بەهەڵە لێیان تێمەگە، هەوڵبدە بەخۆتدا بچیتەوەو کەسایەتیت
بگۆڕیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
دۆخی داراییت بەرەو
خراپبوون دەچێت و پێویستە خەرجییەکانت کەمبکەیتەوە، چاوت بەکەسێکی ئازیزت دەکەوێت
و پێکەوە کارێک دەکەن.
تەرازوو (9/23 بۆ
10/22)
خۆشەویستەکەت بەکارمەهێنە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆت چونکە ئەو بێ دەسەڵاتە،
تووشی ئازاری سەر دەبیت و دەچیتە نەخۆشخانە.
دووپشک (10/23 بۆ
11/21)
کارەکانت بەباشی بەڕێوەدەچێت
و چیتر پێویستیت بەکەس نابێت، هاوبەشی ژیانت ئەم ماوەیه دەروونی خراپەو هاوکاری بکە
و لەگەڵی بە.
کەوان (11/22 بۆ
12/21)
لەمەودوا هەر کەسێک
پشتگوێی خستیت لەبیری بکە و بیری لێمەکەرەوە چونکە تۆ خۆت کەسایەتییەکی جوانت هەیە
و پێویستیت بەکەس نیە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
خۆشەویستەکەت بەتەواوی
پشتگوێی خستوویت و تۆش چیتر وازی لێبێنە و بەدوای کەسێکی کەدا بگەڕێ، تووشی ئازاری
سک دەبیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لەناو خێزانەکەت تا دێت
کێشەکان بەرەو زیادبوون دەچێت، پێویستە دان بەخۆتدا بگریت و چاوەڕوانی زۆر شت، بیت
تا دۆخەکە هێمن دەبێتەوە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەمڕۆ کەسێکی ئازیزت کە
ماوەیەکی زۆرە زویرە لێت ئاشتی دەکەیتەوە و دڵخۆشی دەکەیت، بەهۆی خواردنێکەوە ژەهراویی
دەبیت.