ئاسایش ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە هاوڵاتییەکی لە بانمەقان کوشت
09:19 - 14/05/2022
زەمەن
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دەستگیركردنی ئەو پیاوەی راگەیاند كە تەقەی لە ماڵی خەزوری كردبوو، بەڵام دراوسێیەكیانی كوشتبوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، رایگەیاند: بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان ژن و پیاوێکەوە بەناوەکانی (د ، ٳ ، م ) (ت ، ی ، م ) کە هاوسەری یەکترن و دانیشتوی شاری سلێمانین، ژنەکە دەچێتەوە ماڵی باوکی لەقەزای چەمچەماڵ لەبانمەقان نیشتەجێ دەبێت، شەوی (۱۲ لەسەر ۱۳ / ٥/ ٢٠٢٢) هاوسەرەکەی دەچێتە سەر ماڵ غەزوری و تەقەیان لێدەکات.
ئاسایش دەڵێت: هاوڵاتییەکی دراوسێیان بەناوی (جومعە عەلی عومەر) فیشەکی بەردەکەوێت و دواتر گیان لەدەستدەدات.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاسایش دەڵێت: بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ دۆسێی لێکۆڵینەوە کرایەوە و دەست بەجێ هێزەکانمان کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی ڕوداوەکەو لەسەر تۆمەتبارەکان
سەرەنجام تەقەکەرەکە (د ، إ ، م ) و کەسێکی دیکە بەناوی( ب ، م ، ٲ ) لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکران و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەدا گیرا و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیمان کران.
تۆمەتبارەکان بەماددەی (٤٠٦ ) بەفەرمانی دادوەر لەبەڕێوەبەرایەتییان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.