نرخی نەوت زیاتر به‌رزبۆوه
10:17 - 13/05/2022
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە
بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار بەرزبوەوە.
ئەمڕۆ هه‌ینی،
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت به 108 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، خاوی ئه‌مریكیش
به 104، دۆلار، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ نرخی برێنت بە 106 دۆلار و 24 سەنت و
خاوی ئەمریکیش بە 104 دۆلار و 21 سەنتە.
له مانگی
شوباته‌وه نرخی نه‌وت رۆژ له دوای رۆژ زیاتر به‌رزبوه‌وه، سێشەممە 8ی ئادار، جۆ
بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە
دەکەن، ئه‌مه‌ش نرخی نه‌وتی بۆ سه‌روو 130 دۆلار به‌رزكرده‌وه.
پێشتریش بەرهەمهێنەرانی
ئەندام لە (هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس) بڕیاریاندا لە مانگی داهاتوودا 400 هەزار بەرمیل
نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەکانەوە و درێژەیان بە رێککەوتنەکانی پێشووی خۆیاندا.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی
كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی
له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی
حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه
زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.