318 ئابوری

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا دۆلار بەرزبۆوە

09:44 - 12/05/2022

زه‌مه‌ن - ئابوری

نرخی دراوه‌كان لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان، رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار زیاتر بەرزبووەوە.


به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ دراون به‌ "زه‌مه‌ن"، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار و 200 دیناره‌، بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 148 هه‌زار و 500 دینارە.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله‌):

100دۆلار به‌ 148هه‌زار و 200 دیناره‌.
100پاوه‌ن به‌ 180  هەزار دیناره‌.
100یۆرۆ به‌ 156هه‌زار  دیناره‌‌.
100لیره‌ی توركی به‌ 10 هه‌زار  دیناره‌.
100هه‌زار تمه‌ن به‌ پێنج هەزارو 100  دیناره‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن