کەلتور

لە بارەی ڕۆمانی گەندەڵی.

04:23 - 08/05/2022 167 جار خوێندراوەتەوە

هۆشەنگ قادر

 

ڕۆمانی گەندەڵی، دواهەمین و نوێترین ڕۆمانی نوسەر ئیسماعیل حەمە ئەمین. کاراکتەری سەرەکی گێرەڕەوەی ڕۆمانەکە مۆپسی پاشایە. مۆپسی وەک هەستیارترین و ڕاستەقینەترین و دڵسۆزترین سەگی‌دونیا. مۆپسی بڕیاری داوە چیرۆکی ڕاستەقینەو بیرەوەری خۆی بگێڕێتەوە لەسەر وەسیەتی خاڵە گەورە ئەوەبوە کە خاڵە پێیوتوە مۆپسی گیان، پادشاکەم،کلیلی خەزنەی نهێنیەکام ، لە منەوە دەست پێبکە لە سەر هەمووان بنوسە ئەوەی کە شاهێدی ئەوەی کە دیووتە باز لەسەر کەس مەدە تەنانەت‌ مووی لێمەپەڕێنە. بەڵام ئایا ئەو پەیمانە سەر زارەکی بووە یان نوسراو بەڵگەو خەتمو دۆکیۆمێنتاری بوە‌ لە نێوان خاڵەو مۆپسی هەڵبەت مادام مەسەلەکە عەهدوو پەیمانی نێوان خاڵەو مۆپسیە ئەبێت بەڵگەش بوونی هەبێت. مۆپسیەکان ڕەگەزیان شوێنی یەکەمیان لە ڕۆژهەڵاتی دوورەوە لە چینەوە لە سەردەمی ڕێنسانسەوە هاونەتە ڕۆژئاوا وە بۆ هۆڵندا.

لە سەردەمی پادشا ویلیەمی بێدەنگ یەکێک لەو خانەدانانەو ئەو دۆقانەی کە لە جەنگی ٨۰ساڵەی هۆڵنداو ئیسپانیا کە بە یەکێک لە جەنگە دووروو درێژەکانی مێژووی ئەوروپا دائەنرێت.
ویلیەم بێدەنگ لە ئەڵمانیا لە دایک بووە لە تەمەنی پانزە ساڵیەوە وەک عورفی ئۆرستۆکراتی ویلایەتی فەرەنسایان پێسپێردراوە کەئەو کات ناوچەیەکی نارنجی فرنسا بووە .... هتد.
ڕەچەڵەکی مۆپسی بەهۆی هەستیاریو گومان بۆن لە شتەکانەوەوە هەر لە چینەوە سەگی خوازراوی نێو بنەماڵەکان بوە.
ئەو کاتەی دیاری بەنرخەکەی پادشای چین بۆ پادشای هۆڵەندا مۆپسی بوو ئیتر لەوکاتەوە مۆپسی زیاتر سەگی بنەماڵە‌ دیارو دەسڕۆیشتوەکانی بنەماڵە ناسراوەکانی لەندەنو ئینگڵتڕا وئەوروپا بوە، تەنانەت ئێستاش لە وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەم جۆرە سەگە کە ملی کورتە لوتێکی پان دەمووچاوێکی پان باڵای کورت پێو‌دەستەکانی تایبەتمەندی خۆی هەیەکە بەردەوام مشە مشی‌دێت سەگی ناو باوەشی گەورە سەرمایەدارانو ملیار دێرەکانی جیهانە.......

 

پاش چەند سەدەیەک لە مانەوەو پاراستنی وەچەو ڕەگەزی مۆپسی لە ئەڵمانیا یەکێک لە وەچەی سەگەکان لە ماڵێ دکتۆر بنیامین ئیرهارد هانز شنایدەر کە بنەماڵەیەکی جولەکەی ناوداری ئەڵمانی بوونە مۆپسی گرینگی پێدراوە، وە دواتر لە ڕێگەی پرۆفیسۆری مێژووی کوردو کوردۆلۆژی و ئایدیۆلۆژیست عەبدولرەحمان زەردەکی ژیاوە، کە زۆر برادەی خاڵە گەورە بووە.
واتا ئەو مۆپسیە بەشێکی پێکهاتەی ئەڵمانی ئەوروپی دواتر بەشێکی تریشی کە کوردێنراوە بوتە پێکهاتەی سەگی کوردی... ئەوەی لەناو جۆری پۆلینی سەگی کوردیدا شانازیە سەگی هاوشاری دۆڵی پشدەرە لە پۆڵینی سەگی باڵا‌دادەنرێن،‌ئەگەر نیتشە پۆلینی سەگو گیانلەبەری باڵای کردبا وەک ئەوەی کە بۆ مرۆڤی باڵا کردی ئەوا بێشک سەگی هاوشاری پشدەری لە پۆلینی یەکەم دائەنا وە دڵنیابن دواتریش هیتلەر بە هەموو زەوقی ڕەگەزپەرستیەوە سەگی هاوشاری لە ڕێزی پۆلینی سەگەکانی دوونیا‌دائەنا نەوەک ئەو سەگە پۆلیسیانە کە‌کەس نازانی ئەسڵ و فەسڵو ڕەگەزیان کێیە هەر ئەوەندەیان هەیە توڕەو تەنگاوو شەڕانین دژەمرۆڤو‌ دژە سروشتو دژە گیانلەبەرانن... بەهەر حاڵ.
دواتر ئەو‌مۆپسی پاشایە دەبێتە کورد لە تایپە ڕۆشەنبیرە کلاسیکیەکە ... ئیمتیازی کورد بوون زیاتر بەناو خۆیەوە دەیبا.
دیسان دوای ئەوەی مۆپسی لە ڕێگەی دڵسۆزانەوە بە خاڵە گەورە ئاشنا دەبێ دوای زەمەنێ لە چاودێریکردنی مۆپسی لەلایەن خاڵەوە دەبێتە جێگەو بڕوای تەواو متمانەی خاڵە ئەوەی کە ئێمە سندووقە ڕەشەکەی پێدەڵێن مۆپسی وەک بڵێین سندووقە ڕەشەکەی ناو کۆشکی کۆماری ئاخر بوونی مۆپسی بەوهەمووە تایبەتمەندیە سەرسوڕهێنەرو ناوازەیەوە واتا پێویستیەکی پێویستی بۆ‌خاڵە وە هەر لە خۆشەویستیانو دڵسۆزی مۆپسی بۆخالە گەورە دواجار خاڵە نازناوی مۆپسی پادشای لێدەنێ.
بەڵام مخابن هەر لەگەڵ نەخۆشکەوتنی خاڵە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە وە پەراوێز خستنی لە‌تەنیاییەکەی مۆپسی ئیتر یەکێک نابێت ئەو دڵڕاگرتنەوئەو لاوانەوەی مۆپسی بەهەند هەڵگرێ تەنانەت لە‌غیابی خالە گەورە هێندەی تر مۆپسی بێسەرپەرشتیارو بێناز دەمێنێتەوە ئەمەو سەرەڕای دژایەتیەکانی کە زۆر تاقەت پڕوکێنوخەم هەژێن دەبێت.
دواجار تەنانەت ژوورەکەیو قەرەوێڵە ئاڵتونیەکەشی پێڕەوا نابینرێو لێئەسێنرێتەوە.
ئەمە چیرۆکی مۆپسی پاشا ناوازەترین سەگی دونیاو سەگی خالە.

لەم ڕۆمانەدا ناوەکان کاراکتەرەکان خوازراون بەڵام ناسینەوەو کەشف کردنیان ئاسانەو پێویست بە زەحمەتی ناکا.
بەگشتی ڕۆمانەکە لە پۆلینی ئەدەبی پیس و زبر دادەنرێ ... هاوشێوەی ئەدەبی بۆکۆفسکی که لە ڕووی ئەدەبیاتەوە ئەچێت خانەی ئەدەبی نەخوازراو بەڵام بۆ ڕۆمانی گەندەڵی بەهەندێ تایبەتمەندی سەیرو سەمەرەوە.


تێبینی:

ئەو خوێندنەوەی ئێستای من بۆ ڕۆمانی گەندەڵیم کردووە ئەبوایە زووتر بۆم بکردبایە مودەتێکە لە خوێندنەوی تەواوبوومە .... ئەوەی بەردەستان تەنها خوێندنەوەیە بۆ کەراکتەری سەرەکی نێو ڕۆمانەکە کەمۆپسی پاشایە.
بۆ ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە ئەکرێت خوێندنەوەی تری بۆ بکرێت.
دەست خۆشی بۆ کاک ئیسماعیل
شوێنو ساڵی چاپ ، ڕەهەند، ۲۰۲۲.

بەرگی ڕۆمانی گەندەڵی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن