ئۆلینا زێلێنسکی:
خۆحه‌شاردان، دۆخێكه مایه‌ی شه‌رمه هه‌موو خوله‌كێك له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌رمه‌دا ده‌ژیم
04:44 - 23/04/2022
"زەمەن"
ئۆلینا زێلێنسکی هاوژینی
سەرۆکی ئۆکراینا، ئاشکرای کرد کە پێداگرانە بەرامبەر بەو قەیرانە مرۆییەی لە ئۆکراینا
دەگوزەرێت، وەستاونەتەوە و وتی: "هەر کەسێک هەوڵی رەواندنەوەی ئازارەکانی خۆی
و کەمکردنەوەی ئازاری دەوروبەری دەدات. ئەگەر بەمە بوترێت “بەرگەگرتن” بەرگە دەگرم".
خانمی یەکەمی ئۆکراینا،
ئۆلینا زێلێنسکی، لەبارەی ئەو رووداوە تراژیدیایانەی لە ئۆکراینا رووبەڕووی
بوونەتەوە،
چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی كردووه.
ئه‌و تراژیدیایانه‌ی هۆكاره‌كه‌یان بۆ هێرشه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه،
چ هه‌ستێكی لا دروست كردووی؟ وه‌ك كه‌سێك، دایكێك و هاوسه‌رێك ته‌ندروستی ده‌روونی
خۆت چۆن ده‌پارێزی؟
ده‌بێت دوای كوشتاری مه‌ده‌نییه‌كان
له بوچا و نادیاری چاره‌نووسی ده‌یان هه‌زار كه‌س له ماریۆپۆل چۆن به‌رگه بگرم؟
دوای بۆردومانكردنی رۆژانه‌ی خاركێڤ و گیانله‌ده‌ستدانی ٢٠٠ منداڵ و كه‌مئه‌ندامكردنی
هه‌زاران منداڵی دیكه ده‌بێت چۆن به‌رگه بگرم؟
له‌وانه‌یه لێره پێویستی به‌وه
كردبووایه شتێكی داستانئاسام بوتایە، به‌ڵام من به‌ر له هه‌موو شتێك مر‌ۆڤم و وه‌ك
هه‌ر كه‌سێكی دیكه هه‌ست به ئاراز ده‌كه‌م هه‌موو رۆژێك.
كه بۆ هه‌واڵه‌كان داده‌نیشم
یه‌كسه‌ر ئه‌وه به مێشكمدا دێت 'با بۆردومانی دیكه روونه‌دات'. كه ڕوسیا دیسان
ده‌ستده‌كاته‌وه به هێرش، بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه 'با كه‌س زیانی به‌رنه‌كه‌وێت'.
به‌ڵام زیانیان به‌ر ده‌كه‌وێت، چونكه ڕوسیا مه‌ده‌نییه‌كان به ئامانج ده‌گرێت.
هه‌موو رۆژێك ئه‌و ئازاره ده‌چێژین.
هه‌موو ئۆكراینییه‌ك هه‌ست به‌وانه ده‌كات. دواتر هه‌موو كه‌س سه‌رقاڵی ئه‌و كاره
ده‌بێت كه پێی سپێردراوه. بۆ نزیكبوونه‌وه له رۆژی سه‌ركه‌وتن هه‌موو كه‌س ده‌زانێت
پێویسته چی بكات. منیش به هه‌مانشێوه. كه‌سانێك ده‌جه‌نگن، كه‌سانێكی دیكه
چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هاوتاكانم له وڵاتانی دیكه هه‌وڵ ده‌ده‌ین
منداڵه نه‌خۆشه‌كان له ئۆكرایناوه ره‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه بكه‌ین. پێداویستی
و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و كه‌لوپه‌لی منداڵی به ناكامی له‌دایكبوو بۆ مانه‌وه‌یان له
ژیاندا ده‌هێنینه ئۆكراینا. دوای رزگاركردنی ناوچه‌كانی باكوور له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی
كیێڤ ده‌ستمان كردووه بە دابینكردنی هاوكاری بۆ خێزانە لێقه‌وماوه‌كانی ئه‌وێ. به
دڵنیاییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به راستی بزانم سوپای ڕوسیا چی كردووه له ئۆكراینا كه
گوایا به قسه‌ی خۆیان بۆ "رزگاركردن"ی ئێمە هاتوون، هه‌موو رۆژێك به
به‌رده‌وامی له به‌ره‌ی زانیاری كار ده‌كه‌م.
هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه‌ی له
توانایدا بێت ئه‌نجامی ده‌دات بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئازاری خۆی و كه‌مكردنه‌وه‌ی
ئازاری ئه‌وانی دیكه. ئه‌گه‌ر به‌وه بگوترێت 'به‌رگه‌گرتن' به‌ڵێ به‌رگه ده‌گرم.
ژیان
له ناو نهێنییه‌كی گه‌وره‌دا هه‌ستێكی چۆنه؟ هه‌وڵدرا بۆسه بۆ ئێوه دابندرێت؟
هیچ هه‌بووه ژیانتان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟ دوای خۆحه‌شاردان هیچ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان
بۆ ره‌خسا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تان یه‌كتر ببینن؟
ده‌توانم وه‌ڵامی ئه‌و
پرسیاره به كورتی بده‌مه‌وه. خۆحه‌شاردان، دۆخێكه مایه‌ی شه‌رمه. هه‌موو خوله‌كێك
له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌رمه‌دا ده‌ژیم. هیچ كاتێك له‌وه خۆش نابم. مه‌ترسی له‌سه‌ر
ژیانیش هه‌میشه بۆ ژنان، پیاوان و منداڵانی ئۆكراینا له‌ئارادا بووه. دیاره
ناتواندرێت هه‌موومان له‌ناو ببردرێین و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماونه‌ته‌وه
هه‌رگیز ئه‌و هه‌سته له‌بیر ناكه‌ن.
باس له ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێت بۆ سه‌ر ژنانی ئۆكراینی.
ئه‌م دۆخه‌ی هاوڕه‌گه‌زه‌كانت تێی كه‌وتوون، وا ده‌كات بیر له چی بكه‌نه‌وه؟
باسكردن له‌و رووداوانه له
قسه‌كردن له‌سه‌ر كوشتاری ره‌مه‌كی ترسناكتره. چونكه سته‌ملێكراوان هێشتا ئازار
ده‌چێژن. ئه‌و ترسه‌ی له‌لای ئه‌وان هه‌یه و بیره‌وه‌ری ئه‌و چركه‌ساتانه و ترسی
دووباره‌بوونه‌وه‌یان و نه‌بوونی توانای به‌رگریكردن له‌خۆ به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه
جیاوازه له هی كوشتار. به‌رده‌وام ئه‌و ترسه و چركه‌ساتی بێچاره‌یه‌ی
تووشیبوون، زوو زوو به بیریان دێته‌وه.
كوشتن لێستاندنه‌وه‌ی ژیانه.
به‌ڵام دوای ده‌ستدرێژی مرۆڤ پارچه پارچه خۆی كۆ ده‌كاته‌وه و ناچار ده‌بێت به‌م
جۆره به‌رده‌وامی به ژیان بدات.
باسكردنی ئه‌مانه له‌لایه‌ن
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر، له باسكردنی ئه‌وانه‌ی باس له‌و كه‌سوكارانه‌یان
ده‌كه‌ن كه گیانیان له‌ده‌ستداوه سه‌ختتره. چونكه به گوتنی 'ئاوایان له من
كرد' وه‌ك ئه‌وه وایە كه دیسانه‌وه رووداوه‌كه روو بداتەوە. بۆ ئه‌وه‌ی شۆکێکی
دیکە دووبارە نەبێتەوه، زۆر به هه‌ستیاری باس له‌وانه ده‌كه‌ین. به‌ڵام ناچارین
باس له‌وه بكه‌ین كه ره‌هه‌ندی حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی روسه‌كان بۆ سه‌ر ژنانی
ئۆكراینا له ئاستێكی ترسناكدایه.
سوپای ڕوسیا زۆر له‌وه‌یش
تێپه‌ڕیووه كه تاڵانچی و بكوژی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بێت. ئه‌وان وه‌ك ده‌به‌نگی
هاوبه‌ش كه چێژ له ئازاردانمان ده‌بینن ده‌ركه‌وتن. وه‌ك ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به
ده‌به‌نگه‌كان هێزی خۆیان له گۆڕه‌پانی جه‌نگ نا، به‌ڵكو به‌رامبه‌ر كه‌سانی بێبه‌رگری
نیشان ده‌ده‌ن.
لیودمیلا ده‌نیسیڤا كه له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانه‌وه راسپێردراوه ته‌واوی ئه‌م حاڵه‌تانه تۆمار ده‌كات. لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان
ده‌زانن دڕنده‌كان كه ناتوانم پێیان بڵێم سه‌ربازانی ڕوسیا چی‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و
٢٥ ژنه كردووه كه له بوچا به زۆر ده‌ستگیریان كردن. له ئاكامی ئه‌وه‌دا، نۆ
ژن سك‌پڕ بوون. ئێمه ده‌ڵێین 'ژن' به‌ڵام ژماره‌یه‌ك كچی بچووكیان تیادا بوون كه
خۆیان نه‌ناسیبوو!
ئاگاداری رووداوێكیشن كه بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر دایكێك، باوكێك له ناوچه‌ی كیێڤ كوژرا. بۆ ئه‌مه
سێ جار گه‌ڕابوونه‌وه. به‌ڵام دایكه‌كه بۆ رزگاركردنی منداڵه‌كانی توانای
راكردنی هه‌بووە. دواتر باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه زۆر ترسابوو له‌وه‌ی کە كوڕه‌كه‌ی
خۆی، باوکەکەی به كوژراوی له حه‌وشه بینیبوو.
له ماكارۆڤیش سه‌ره‌تا، پێڕی
قه‌دیرۆڤییه‌كان ده‌ستدرێژییان كردبووه سه‌ر ته‌تیانا و دواتر به چه‌قۆ كوشتیان.
هه‌روه‌ها ده‌زانین كه ئه‌م
كاره دڕندانه‌ی رووسه‌كان چۆن ده‌بیندرێن. له‌وانه‌شه ترسناكترین شتێك كه
دۆزیبێتمانه‌وه ئه‌وه بووه. رووسێك كه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی
ده‌كرد ده‌ستگیر كرا. له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا ژنه‌كه به راشكاوی به
هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت "ده‌ستدرێژی بكه سه‌ر ئۆكراینییه‌كان به‌ڵام باسی ئه‌وه
بۆ من مه‌كه". ته‌نانه‌ت باوه‌ڕكردن به‌وه‌یش سه‌خته.
به‌ڵام Radio Svoboda ئه‌و روسه و هاوسه‌ره‌كه‌یان دۆزییه‌وه. ئه‌وان به راستی
بوونیان هه‌یه و ئه‌مه 'رێكه‌وت' نییه. ئه‌مه پاڵنه‌ری ئه‌نجامدانی تاوان نییه،
به‌ڵكو جۆره ده‌ستدرێژییه‌كی گاڵته‌ئامێزی پلان بۆ داندراوه كه له‌لایه‌ن به‌شێك
له كۆمه‌ڵگای رووسی كه سه‌رباز نین په‌سه‌ندكراوه.
جا له‌و دۆخه‌دا ده‌توانم چی
بڵێم؟ له دۆخێكی به‌م شێوه‌یه‌دا ناتوانین به تاڵانكاری و دزینی جلشۆری كاره‌بایی
و جلوبه‌رگ له ماڵی ئۆكراینییه‌كان له‌لایه‌ن رووسه‌كانه‌وه به 'دڕنده‌یی' و
'ریسوایی' ناو ببه‌ین.
ئه‌م دۆخه پێویستی به
پزیشكی ده‌روونییه. ئه‌مه زۆر مه‌ترسیداره و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كێشه‌یه‌كی
گرووپییه. به‌پێی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ڕوسیا ئیدانه‌ی ئه‌مه‌ی نه‌كرد، دیاره كێشه‌یه‌كه
كه په‌یوه‌ندی به هه‌موو ڕوسیاوه هه‌یه.
ده‌مه‌وێت به ته‌واوی بەو كچ
و ژنانه‌مان بڵێم كه دووچاری ئه‌و دۆخه بوونه‌ته‌وه، ئه‌وان ئه‌وه‌نده به‌رزن
كه له سه‌رووی ئه‌وه‌وه‌ن به‌هایان بپێورێت. ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئێوه كراوه
تاوانی ده‌به‌نگه چه‌كداره‌كانه. تكایه بێده‌نگ مه‌بن، ئه‌و ئازاره له ناخی
خۆتاندا مه‌هێڵنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بدوێن، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بدوێن كه
جێی متمانه‌تانن. هاوكار بن له‌وه‌ی ئه‌و دڕندانه به سزا بگه‌یه‌ندرێن. ته‌واوی
گه‌رموگوڕی و خۆشه‌ویستیمان بۆ ئێوه‌یه. به هاتنه‌وه سه‌ر خۆتان و به‌رده‌وامیدان
به ژیان، ده‌توانین هه‌موو كارێك بكه‌ین. هه‌م به دڵخۆشیشه‌وه! چونكه ئێوه
شایانی باشترینن.
له ته‌واوی رووداوه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا بیرتان له‌وه
كردووه‌ته‌وه كه له‌وانه‌یه خۆتان، هاوسه‌رتان یاخود كه‌سوكارتان ببنه قوربانی
ئه‌و هێرشانه؟
له‌و پرسیاره‌ی پێشتر لێت
كردم، باسی چاره‌نووسی ترسناكی هه‌زاران ئۆكراینیم بۆ كردی. له راستیدا له دوای
ئه‌مانه هه‌ستێكی زۆر نامێنێت كه بۆ خۆم نیگه‌ران بم. ته‌واوی ترس، توڕه‌یی و
فرمێسك له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یه كه له دۆخه‌كی خراپتردان.
ئۆكراینییه‌كان ئێستا له
دۆخێكی پێكه‌وه‌ییدان. كاتێك یه‌كێك ئازاری هه‌بێت هه‌ست به ئازاره‌كه‌ی ده‌كه‌ی.
بۆ بوێریش به هه‌مان شێوه‌یه.
بوێری ئه‌وه‌یه كه وێرای
رووداوه تۆقێنه‌ره‌كانی جه‌نگ سوپای ئۆكراینا چۆن ده‌جه‌نگێت، چۆن چۆنی هاوكاری
ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه له ژێرزه‌مینه‌كانی ماریۆپۆل خۆیان حه‌شارداوه بۆ ئه‌وه‌ی
رزگاریان بكه‌ن؛ تیمه‌كانی دۆخی له‌ناكاوی ئۆكراینا ده‌بیندرێن كه دار و په‌ردووی
ئه‌و شوێنانه چۆن خاوێن ده‌كه‌نه‌وه كه به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ڕوسیا هه‌موو
رۆژێك وێران ده‌كرێن.
كه‌سانێك ئه‌م بوێرییه نیشان
ده‌ده‌ن و تۆیش كه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه باس له‌و بوێرییه نه‌كه‌ی خۆت پێ
ناگیرێت.
ئێوه له‌نێو ته‌وه‌ر و پرۆسه سیاسییه‌كه‌دا نین، به‌ڵام
خانمی یه‌كه‌می وڵاتانی دیكه بۆ نموونه خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا، جیڵ بایدن زوو
زوو ته‌له‌فۆن بۆ ئێوه ده‌كات؟
له یه‌كه‌م رۆژی جه‌نگه‌وه
له هاوتاكان و هاوسه‌ری سه‌ركرده‌كانی جیهانه‌وه نامه‌م پێده‌گات. نامه‌كان كه
سه‌ره‌تا بۆ پشتیوانیكردن ره‌وانه ده‌كران دواتر گۆڕان بۆ داواكاری به‌مه‌به‌ستی
هاوكاریكردن. بناغه‌ی هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی خانمان له كاتی ئاستیدا
بوو. ته‌نها له ئابی ٢٠٢١ (یه‌ك رۆژ به‌ر له ٣٠هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی)
یه‌كه‌م لوتكه‌ی خانمان و پیاوانمان ئه‌نجامدا. ئێستا ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی چالاك
هاوكاری هاووڵاتییانمان ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. به‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كار
له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌ك ره‌وانه‌كردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت، ره‌وانه‌كردنی
تووشبووانی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ره‌م، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به
كولتوور و په‌روه‌رده ده‌كه‌ین. زۆر سوپاسی ئه‌و خانمانه ده‌كه‌م كه هاوكارمان
بوون له‌وه‌ی منداڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ شاره نوێیەكان و كه‌شه نوێیه‌كان ئاشنا ببن
و كۆمه‌ڵایه‌تی ببن. په‌یوه‌ندی كه‌سیم له‌گه‌ڵ
جیڵ بایدن نه‌بووه، هیوادارم له نزیكترین كاتدا هه‌ماهه‌نگی له نێوانمان ده‌ست
پێبكات.
چه‌ند هیواتان به ئاشتی هه‌یه؟ خۆتان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ
پڕۆسه‌یه‌ك كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه درێژخایه‌نتر بێت؟
ده‌وترێت ئه‌گه‌ر ئاشتیت ده‌وێت،
ئاماده به بۆ شه‌ڕ. ئیدییه‌مێكی دیكه‌یش هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌وه‌یه
هه‌موو شتێك به خێرایی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، پێش هه‌موو كه‌س ده‌یدۆڕێنن. به‌ڵام
باوه‌ڕنه‌كردنیش زێده‌ڕۆییه‌كی دیكه‌یه. ده‌روونناسی مه‌زن ڤكتۆر فرانكڵ كه له
كه‌مپی نازییه‌كان ژیاوه به گوتنی "ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به داهاتوو نییه،
له ئێستاوه مردوون" باسی ئه‌و سه‌رده‌می كردووه.
باوه‌ڕمان به داهاتوو و
زیاتر له‌وه‌یش به سه‌ركه‌وتنمان هه‌یه. ئێمه ئاماده‌ی هه‌موو مه‌ودایه‌كین كه
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌دی ده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنمان پێش كاتی چاوه‌ڕوانییه‌كانمان
بێت به دڵنیاییه‌وه دڵخۆشتر ده‌بین.