کوردستان

مەسرور بارزانی داوای توندكردنەوەی رێكارەكانی پاراستنی كوردستان دەكات

12:06 - 23/01/2022 122 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_ھەرێمی كوردستان

 

‎له ‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ‌دا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌خت له‌ دووپاتكردنه‌وه‌ی توندكردنه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر ده‌كا.

‎ئەمڕۆ یەکشەممە 23/1/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیرانی پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل و ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد، دوايين گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا تایبەت بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشی تاوتوێ کرد.

‎سەرۆکی حکوومەت نیگەرانیی خۆی لە زیاتربوونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعشی لە عێراق و سوریا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هێڵەکانی بەرگری و توندترکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان کردەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، پێویستە لە گەڵ حكوومەتی فیدراڵی و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە پەیوەندیی بەهێز و بەردەوامدا بن لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن