كه‌شناسی هه‌رێم: به‌فر و باران ده‌ستپێده‌كاته‌وه
11:42 - 23/01/2022
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
كه‌شناسی هه‌رێم
رایگه‌یاند، له سبه‌ینێوه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فر و باران ناوچه جیاوازه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو
کردەوە و به‌پیی پێشبینییه‌كان، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر،
دهۆك، كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له سلێمانیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور
ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی
کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشه‌ممه 23/1/2022، لە هه‌ولێر، سلێمانى،
كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه نیمچه‌هه‌ور
ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت،
ئه‌گه‌رى تێكه‌ڵبوونى به‌فر و نمه‌باران هه‌یه، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانى
پارێزگاكه ئاستى به‌فربارین زیاتر ده‌بێت.
كه‌شناسی پێشبینی
كردووه، سبەى لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى
پارێزگاى هەولێر، نمەباران بە تێکەڵى لەگەڵ بەفربارین لە ماوەى چەند کاتژمێرێکدا
ده‌بارێت، بۆ ماوه‌یه‌كى كورتخایه‌ن كه‌شێكى ناجێگیر ده‌بێت.
