نرخی نه‌وت لەسەرووی 88 دۆلارەوەیە
09:54 - 20/01/2022
"زەمەن"
نرخی نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئاستێكی بەرزدا جێگیرە و لەسەرووی 88 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەوەش بەرزترین نرخە له حه‌وت ساڵی رابردوودا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بە 88 دۆلار‌و 30 سه‌نت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 85 دۆلار و77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌م بازه گه‌وره‌یه‌ی كه له نرخی نه‌وتدا رویداوه بەرزترین ئاستە لەدوای مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی (2014)ەوە.
به‌نیسه‌به‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو.