رێبوار ئەحمەد چۆن بازیانی کرد بەقەزا؟
08:29 - 19/01/2022
زه‌مه‌ن_گه‌رمیان مه‌حمود
رێبوار ئه‌حمه‌د بازیانی
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی، دوای چوار ساڵ له هه‌وڵدان
بۆ به قه‌زاكردنی ناحیه‌ی بازیان، هه‌وڵه‌كانی به ئه‌نجام گه‌یشتن و بڕیاری به
قه‌زاكردنی بازیان كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌م دیمانه‌یه‌دا رێبوار
بازیانی، باس له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی به قه‌زاكردنی ناحیه‌ی بازیان ده‌كات.
زه‌مه‌ن: سه‌ره‌تا با
له‌وه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، چیرۆكی به‌قه‌زاكردنی ناحیه‌ی بازیان چۆن بوو؟
رێبوار بازیانی: من له‌كاتی
كاندیدبوونم بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، چوار بۆ پێنج به‌ڵێنم به
ده‌نگده‌رانی سنوری پارێزگای سلێمانی دا، یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه به خه‌ڵكی بازیانم
دا به قه‌زاكردنی ناحیه‌ی بازیان بوو، بۆیه له ساڵی 2018 وه ده‌ستمكرد به
كاركردن بۆ به قه‌زاكردنی ناحییه‌كه، چونكه ناوچه‌یه‌كی فراوانه و مه‌رجه‌كانی
بۆ بوون به قه‌زا تێدابوو، بۆیه پشتگیری هاوڵاتیان و لایه‌نه سیاسییه‌كانم به
فه‌رمی و به واژۆی خۆیان كۆكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پشتگیری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی له سنوره‌كه و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگام به‌ده‌ستهێنا، كه پێویستی
به 11 واژۆ بوو، من 18 واژۆم بۆ كۆكرده‌وه، دواتر داوام له به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی
بازیان كرد داواكارییه‌ك بۆ قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌رزبكاته‌وه، له‌وێش پشتگیری
له داواكارییه‌كه‌مان بۆ قه‌زابوونی بازیان كرا و ئه‌وانیش ئاڕاسته‌ی پارێزگایان
كرد و له‌وێ به‌شی یاسا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی و داواكارییه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكرد و له پاش چه‌ند مانگێك، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پاش چه‌ند مانگێك،
له رێی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نه‌وه گه‌ڵاڵه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی كرد و لیژنه‌یه‌كمان
پێكهێنا و سه‌ردانی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی بازیانمان كرد و سه‌رجه‌میان به واژۆ
پشتگیری‌یان له به‌قه‌زابوونی بازیان كرد‌و و دواتریش لایه‌نه ئیدارییه‌كانی دیكه‌ی
بڕی و له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلیمانی ده‌نگی له‌سه‌ر درا و بڕیاره‌كه‌مان ده‌ركرد،
دواتر بڕیاره‌كه‌مان برده وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ره‌زامه‌ندی
ئه‌وانمان بۆ وه‌رگرت، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی بڕیاره‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
زه‌مه‌ن: هه‌نگاوه‌كانی
دانانی قایمقامی قه‌زای بازیان كه‌ی و چۆن ده‌نرێت؟
رێبوار بازیانی: به‌م
نزیكانه مه‌رسومێكی هه‌رێمی بۆ به‌قه‌زابوونی بازیان ده‌رده‌چێت و كاندیدێك له رێگه‌ی
پارێزگای سلیمانییه‌وه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت و له‌وێ
ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات و قایمقام هه‌ڵده‌بژێرێت و ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی ده‌كات و فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ ده‌رده‌چێت.
زه‌مه‌ن: ئاسته‌نگه‌كانی
به‌رده‌م هه‌وڵه‌كان بۆ به قه‌زابوونی بازیان چی بوون؟
رێبوار بازیانی: خۆی
له هه‌رێمی كوردستان، رۆتینات زۆرن، ئێمه له ساڵی 2018وه نوسراومان ئاڕاسته‌ی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كردووه، له ساڵی 2019 نوسراوه‌كان لیژنه‌ی له‌سه‌ر
پێكهاتووه، رێكاره‌كان ده‌بێت سه‌رجه‌م فلته‌ره‌كان ببڕێت، ئه‌و مه‌له‌فه‌ی دروستمان
كردووه بۆ به‌قه‌زابوونی بازیان، له 100 لاپه‌ڕه زیاتره كه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان كرد، ئه‌مانه هه‌مووی رۆتیناتی
ئیداریین و كاتی پێویست بوو كه ئه‌وانه ئاسته‌نگ بوون و پڕۆسه‌كه‌یان دواخستووه
و چه‌ندیدن جاریش توشی منقاشه و شه‌ڕبووین كه وتومانه هه‌موو رێكاره‌كان ته‌واو
بوون و ده‌بێت بخرێته ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستیارییه‌ك هه‌بوو
دره‌نگ خرایه ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه.
زه‌مه‌ن: ئه‌و هه‌ستیارییه
له‌سه‌ر چی بوو كه نه‌ده‌كرایه ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه؟
رێبوار بازیانی: هه‌ستیارییه‌كه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو كه بازیان نزیكه له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانییه‌وه، به‌ڵام له
راستیدا بازیان خۆی ناوچه‌یه‌كی فراوانه، پێنج شارۆچكه‌یه، به‌شێك له فه‌رمانگه‌كانی
سه‌ر به سلێمانین، به‌شێكی سه‌ر به دوكان و به‌شێكی دیكه‌شی سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵه.
سنوره‌كه زۆر فراوانه، 110 كارگه‌ی تێدایه كه 50 كارگه‌ی گه‌وره و 60 كارگه‌ی
بچوك و مامناوه‌ندن و 34% پیشه‌سازی عێراقی تێدایه، بۆیه پێویستی به قه‌زا هه‌بوو،
به‌ڵام كاتی ویست تا باوه‌ڕ به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بێنین كه بخرێته
ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه.
زه‌مه‌ن: هیچ رێگیرییه‌كی
حیزبی یان كه‌سی هه‌بوو له‌به‌رده‌م كاره‌كانی به قه‌زابوونی بازیان و هه‌وڵه‌كانی
ئێوه‌دا؟
رێبوار بازیانی: رونتر
قسه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر كه‌سێك پڕۆژه‌یه‌كی بچوكیشی هه‌بێت، هه‌ر رێگری بۆ دروست ده‌بێت،
هه‌موو شتێك له‌م وڵاته بای خۆی رێگری هه‌ر لێده‌كرێت، بۆیه رێگری و قورسكردنی
بابه‌ته‌كه له هه‌رێمی كوردستان شتێكی واریده و رووده‌دات، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه
بوو ئێمه كۆڵمان نه‌دا و گه‌یشتین ئه ئه‌نجام.
زه‌مه‌ن: پشتیوانی حیزبه‌كه‌ت
بۆ ئه‌م باباته چۆن بوو؟
رێبوار بازیانی: هه‌م
گۆڕان و هه‌م هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتگیری‌یان له‌م بابه‌ته كرد، من بۆ خۆم
سه‌ردانی سه‌رجه‌م باره‌گای حیزبه سیاسییه‌كانم كردوه له سنوره‌كه و دانیشتنم
له‌گه‌ڵ كردوون و سه‌رجه‌میان پێخۆشحاڵ بوون و به‌نوسراوی فه‌رمی پشتگیریان له به
قه‌زابوونی بازیان كردووه.
زه‌مه‌ن: پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری
ناحیه‌ی بازیان له پشكی گۆڕان بووه، ئێستا كه بووه به قه‌زا، قایمقامی بازیان
هه‌ر پشكی گۆڕان ده‌بێت، یان ده‌درێت به لایه‌نێكی دیكه؟
رێبوار بازیانی: ئێمه
ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین ئه‌و پۆسته هه‌ر بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت، له داهاتوشدا دانیشتنی
گۆڕان و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێ و ئه‌و پۆسته یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
زه‌مه‌ن: به قه‌زابوونی
بازیان چ سودێكی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌بێت؟
رێبوار بازیانی: له
بازیان گه‌وره‌ترین گرفت هه‌بێت، گرفتی یاساییه، هه‌ر كه‌یسێكی یاسایی یان سكاڵا
هه‌بیت ده‌چێته دادگای سلێمانی، به تایبه‌ت كه بازیان ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی
زۆره و نزیكه‌ی 70 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، ئه‌وه‌ش رۆتینێكی زۆری هه‌یه، بۆیه له
دوای به‌قه‌زابونی دادگای بۆ داده‌نرێت ئه‌وه‌ش سودێكی گرنگه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌و
رۆتیناتانه نامێنێ، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌یه‌كی دیكه هه‌یه له بازیان داده‌مه‌زرێت
كه پڕۆژه‌ی (بازیان گه‌یته) كه بریتییه له كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوونی پێشكه‌وتوو،
ئه‌و پڕۆه‌ژه‌یه په‌یمانگاو باخ و شاری یاری و كۆمه‌ڵێك پێداویستی تێداده‌بیت كه
بۆ قه‌زاكه گرنگن. هه‌روه‌ها له روی ته‌ندروستییه‌وه گرنگی زیاتری پێده‌دریت و
سه‌نته‌رێكی ته‌ندروستیی داده‌مه‌زرێت كه بڕیاره‌كه‌شی بۆ ده‌رچووه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌ندروستیی سلێمانییه‌وه كه ئه‌و سه‌نته‌ره ئاسانكاری ده‌كات بۆ هاوڵاتیان له
روی ته‌ندروستییه‌وه، جگه له‌وه‌ش خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان زیاتر ده‌بێت و هه‌لی
كاری تێدا ده‌بێت و ناچه‌كه ده‌بوژێته‌وه، هه‌روه‌ها له بازیان سندوقێكی هاوكاری
كارگه‌كان هه‌یه، كه بوو به قه‌زا ئه‌و سندوقه گه‌وره‌تر ده‌كرێت و بودجه‌ی زیاتریش
له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ قه‌زاكه ته‌رخانده‌كرێت.
زه‌مه‌ن: با له بابه‌تی
بازیان بێینه ده‌ره‌وه، به پرسیارێكی تایبه‌ت كۆتایی به دیمانه‌كه بێنین، بۆچی
پێت ده‌ڵێن حاجی؟
رێبوار بازیانی: من له
ساڵی 2013 له‌گه‌ڵ دایكم چووم بۆ حه‌ج و فه‌ریزه‌ی حه‌جم به‌جێهێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه
پێم ده‌وترێت حاجی نه‌ك ئه‌وه‌ی نازناوێك بێت.