شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجه‌كه‌ت له‌یه‌كه‌م رۆژی ساڵی 2022 چ هه‌واڵێكی خۆشت پێده‌ڵێ؟

09:52 - 01/01/2022 2303 جار خوێندراوەتەوە

 زەمەن-لایف ستایل

 شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 1-1-2022 بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەرچەند شکستت هێنا لە شوێنی کارەکەت خۆت مەدە بەدەستەوە، کێشەیەکی کۆن دەکەوێتە نێوان تۆو خۆشەویستەکەت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
هاوپیشەکانت لێت ڕازین و بەکەسێکی بەتوانا ستایشت دەکەن، خۆشەویستەکەت زۆر توڕەیە و هەوڵبدە لێی دوورکەوەرەوە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
تۆ بەجوانترین شێوە هەڵسوکەوت لەگەڵ دەوروبەرەکەت دەکەیت بەڵام هەوڵبدە چاو لە هەندێک کەس مەکە و حەسوودی بەکەس مەبە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
ڕۆژێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەردەبەیت و گەشتێک دەکەن، هەروەها بڕیاریش لەسەر داهاتووتان دەدەن.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
بەپێی پێشبینی ئەستێرەکەت دەبێت ئاگاداربیت پارە لە شتی لاوەکیدا خەرج مەکە چونکە تووشی قەیران دەبیت، هاوسەرگیری دەکەیت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەم ماوەیە هەر کێشەیەک ڕوودەدات تۆ خۆتی لێ بەدوورخە، هاوڕێیەکەت دەبێتە خۆشەویستت و ژیانتان دەگۆڕێت و دڵخۆشدەبن.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
خۆت لە کێشەو دۆخی هیچ کەسێک تێوە مەگلێنە، ئامانجە هاوبەشەکەت لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەپێکیت، بەڵام توشی قەلەقی دەبیت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەهەڵسوکەوتی خۆشەویستەکەت تووشی شۆک بوویت و نازانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەیت، گرنگی بە تەندروستیت بدە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەواڵی خۆش دەبیستیت و ڕۆژێکی پڕ لە سوپرایز بەڕێدەکەیت، پەیوەندی خۆشەویستیت بەهێز دەبێت و گرنگی بەخواردنی میوە بدە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەهۆی کارەکەتەوە داوات لێدەکرێت گەشت بکەیت، ئەم بڕیارەش بۆ خێزانەکەت قورس دەبێت بەڵام کاریگەری باش دەبێت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
نابێت بەهۆی کێشەکانی خۆتەوە ئازاری دەوروبەرەکەت بدەیت، چاوێک بە پەیوەدییەکانت بخشێنەرەوەو متمانە بەکەس مەکە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەمڕۆ چەند هەواڵێکی ناخۆش دەبیستیت و دڵگران دەبیت، خۆت بە هیچ کەسێکەوە سەرقاڵ مەکە گرنگی بە خێزانەکەت بدە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن