هه‌واڵێكی خۆش بۆ حكومه‌ت.. نه‌وت نزیكبۆوه له 80 دۆلار
08:58 - 31/12/2021
زه‌مه‌ن - ئابوری
نرخی نەوت له
بازاڕەکانی جیهاندا، رووی به‌رزبونه‌وه كردوه ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل چه‌ند سه‌نتێكی كه‌می ماوه بگاته 80 دۆلار.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا،
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 79 دۆلار‌و 68 سه‌نت و خاوی ئه‌مریكیش به 76 دۆلار‌و
72 سەنته.
له رۆژی 27ی 10ی
ئەمساڵ، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و خاوی ئه‌مریكیش
به 83 دۆلار و 87 سه‌نت، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی نرخ بوو
له ساڵی 2018وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.
به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری
2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل
نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20
ساڵی رابردوو.