جارێكی دیكه نرخی لیره‌ی توركی دابه‌زی
09:42 - 30/12/2021
"زه‌مه‌ن"
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، لیره‌ی توركی سه‌دا دووی
به‌هاكه‌ی له ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش دوای به‌رزبونه‌وه‌ی دێت له چه‌ند رۆژی رابردوودا
به‌رامبه‌ر به دۆلار.
به‌یانی ئه‌مرۆ نرخی 12.9 لیره به‌رامبه‌ر
یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكیه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا دوێنێ تا كاتی داخستنی بازاڕ 12.61
لیره به‌رامبه‌ر به دۆلارێك بوو. هه‌فته‌ی رابردوودا به‌های لیره سه‌دا په‌نجا
به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه
بوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌مساڵ لیره‌ی توركی سه‌دا 38ی به‌هاكه‌ی له ده‌ستداوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌پێی راپرسیه‌كی
ئاژانسی رۆیته‌رز، پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له توركیا له‌مساڵدا سه‌دا
30ی بێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له دوای 2003ه‌وه بگاته ئه‌و ئاسته.
ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: بە زووترین کات، سەقامگیریی لە پرسی بەھای دراو دێتەدی و ئەم
ئامرازەی کە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی (دراو) پێشخستراوە، پێچەوانەی دەستوور
نییە. دوای وته‌كانی ئه‌ردۆغان نرخی لیره به‌رامبه‌ر به دراوه بیانیه‌كان
رووی له به‌رزبونه‌وه كرد.