له رۆژانی پشوو پێدانی ڤاكسین به‌رده‌وام ده‌بێت
11:18 - 23/12/2021
زه‌مه‌ن
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
رایده‌گه‌یه‌نێت له رۆژانی پشوودا پێدانی ڤاكسین به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك
كارتی ڤاكسینی پێنه بێت ناتوانێت بچێته ده‌وام.
د ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی
تەندروستی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: لە كۆی سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەتی
تەندروستی تەنها ١١ فەرمانبەر ڤاكسینیان وەرنەگرتووە ، تەئكید كراوە كە پێویستە هەمووان
ڤاكسین وەربگرن و بە پێچەوانەوە ناتوانن بێنە سەر كارەكانیان بە بێ پشكنینی بەردەوامی PCR .
سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاكسین
لەلایەن هاوڵاتیان لە رۆژانی پشووی سەری ساڵ، ئاسۆ حه‌وێزی وتی: بەرێوەبەرایەتیەكان
لە گشت شار‌و شارۆچكەكان ئاگادار كراونەتەوە كە پێویستە بەردەوام بن لە پێدانی ڤاكسین
بە هاووڵاتیان .