تۆ وەرە دەرەوە
03:44 - 21/12/2021
حسێن لەتیف-کولتوری زەمەن
1
ئەگەر نەخۆشەکانی خەستەخانەی هیوا
لە پزیشکەکان و...
پزیشکەکان لە زانست نائومێدبن
من بێتاقەت نابم.
دەزانم تۆ بەوێدا گوزەر بکەیت،
نەخۆشەکان لە پەنجەرەی ژوورەکانیانەوە تۆ دەبینن و شیفایان بۆ دێت.
پزیشکەکانیش لەشاشەی تیڤییەوە دەڵێن:
خودا ڕاستە، بەڵام ئێمە زانستباوەڕین!
2
پزیشکەکان وەک من نازانن،
نەخۆشەکان بە بینینی تۆ چاکدەبنەوە،
ئەگینا کەرەنتینەیان ڕادەگەیاند،
بۆ ئەوەی خۆیان بێکارنەبن.
3
بە تەنیشت خەستەخانەکانەوە پیاسەیە بکە،
ئەوەی زەرەر دەکات گوڵفرۆشەکانی بەردەم خەستەخانەکان و پزیشکەکانە،
لەتاو بێکاری چەند ڕۆژێک خۆپیشاندان دەکەن،
هەور بەری ئاسمان دەگرێت و دەڕۆنەوە بۆ ماڵ
ڕۆژنامەکان دەنووسن: باران کۆتایی بە
خۆپیشاندانی پزیشک و گوڵفرۆشەکان هێنا.
4
دونیا دەگات بە کۆمۆنیزم ....مارکس وایگوت،
مێژوو کۆتایی هات....هیگڵ وای گوت،
تۆ دەتوانیت کۆتایی بە نەخۆشییە سووک و کوشندەکان بهێنیت،
تۆ بێیتە دەرەوە هەموو شتێک باش
دەبێت....ئەمە یۆتۆپیای منە!
21.12.202