ژوری دادوه‌رێك له ناو بینای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاگری تێبه‌ربوو
10:57 - 18/12/2021
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" له شاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد كه له كاتژمێر 10:30ی ئه‌مڕۆ ئاگر له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی بینا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كه‌وتۆته‌وه.
نه‌قیب قادر له به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ئاشكرایكرد كه ژوری دادوه‌رێكه ئاگری تێبه‌ربووه.
دوای چه‌ند خوله‌كێك تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر گه‌یشتنه ناو بینای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
هه‌رێم بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه و له ئێستادا ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوه.