سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی ئەفسەرێک دەرچوو
02:54 - 05/12/2021
زەمەن_عێراق
ئەنجوومەنی باڵای
دادوەریی لە عێراق رایگەیاند کە دادگای تاوانەکانی میسان، سزای لەسێدارەدانی بۆ کەسێک
بەتۆمەتی کوشتنی ئەفسەرێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا دەرکردووە.
نووسینگەی راگەیاندنی
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دادگای تاوانەکانی
میسان، سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێک دەرکردووە کە ئەفسەرێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی
خێرا بە پلەی نەقیب و شۆفێرەکەی کوشتووە.
لە راگەیەندراوەکەدا،
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە پێشتر تاوانبارەکە لەگەڵ ژمارەیەک تۆمەتباری دیکە بە کۆکردنەوەی
زانیاری، پلانیان دانابوو ئەفسەرەکە و شۆفێرەکەی بکوژن.
باس لەوەشکراوە
کە سزای لەسێدارەدانەکە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بۆ تاوانبارەکە دەرکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا،
زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو، بەتایبەتیش لەبارەی بەرواری کوشتنی ئەفسەرەکە
و شۆفێرەکەی.