ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمی ئاشكرا كرا
07:57 - 29/11/2021
"زەمەن"
قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئەنجامی لێكۆڵینەوەی لە هەوڵی تیرۆكردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرا كرد، بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێك تۆمەتبار بكات.
قاسم ئه‌عره‌جی له كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ راپۆرتی به‌رایی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه و راپۆرتی دیكه‌شمان ده‌بێت و ئاماژەی بەوەكرد، لیژنه‌كه له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی باڵا و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند پێكهاتووه و رۆژی دووه‌می رووداوه‌كه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی به كۆبوونه‌وه كردووه.
بەپێی ئەنجامەكان، هێرشه‌كه به دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بووه و دوو بۆمبیان خستووه‌ته خواره‌وه و یه‌كێكیان ته‌قیوه‌ته‌وه و دووه‌میان نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، خاڵی ده‌ستپێكی هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌كه ده‌ستنیشان كراوه و لیژنه‌كه تیمی لێكۆڵه‌ر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ره‌وانه كردووه و توانراوه هه‌ندێك جێپه‌نجه له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵبگیرێنه‌وه.
قاسم ئەعرەجی باسیلەوەكرد، چوونه‌ته سه‌ر بانی شوێنه‌كه و توانیویانه بۆمبی دووه‌م بدۆزنه‌وه، كه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌داخێكی زۆره‌وه تیمی ته‌قێنه‌ره‌وه ئه‌ركی خۆیان به شێوه‌یه‌كی درووست جێبه‌جێ نه‌كردووه و لیوا سه‌باح شبلی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی نه‌هێشتنی ته‌قینه‌وه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بانگ كراوه و پرسیاری لێكراوه، ئایا ئێوه جێپه‌نجه‌تان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه، وتوویه‌تی به‌ڵێ، به‌ڵام بۆ رۆژی دوایی هاتووه‌ته‌وه عه‌مید ئه‌كره‌می له به‌ڵگه‌ی تاوان له‌گه‌ڵ بووه و وتوویانه بۆمبه‌كه ته‌قێنراوه‌ته‌وه و جێپه‌نجه هه‌ڵنه‌گیراوه، بۆیه لیژنه‌كه بڕیاری داوه هه‌ردوو مه‌فره‌زه‌ی چوونه‌ته ئه‌وێ ده‌ستگیر بكرێن، به‌و پێیه‌ی جێپه‌نجه‌یان هه‌ڵنه‌گرتووه، چونكه ئه‌وه ئه‌ركی ئه‌وان بووه. ئه‌و بابه‌ته له ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه و كه‌س تۆمه‌تبار ناكرێت، به‌ڵام ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ نه‌كردووه.
ئەعرەجی، وتیشی "تیمه‌كانی دیكه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ كردووه و به‌ڵگه‌یان له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و كاریان له‌سه‌ر كراوه، لیژنه‌كه كه‌س تۆمه‌تبار ناكات و هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه بگاته راستی و ئه‌و مادده‌یه‌ی به‌كارهێنراوه سی فۆر بووه".
لە حەوتی ئەم مانگە لە رێگای سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ھێرش کرایە سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا.
دوای ھێرشەکەیش مستەفا کازمی رایگەیاند کە ئەوانەی کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و ھەوڵی تیرۆرکردنیان داوە باش دەیانسن و ئاشکرایان دەکەن.
ئاشكراكردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە دوای هۆشدارییەكەی رۆژی 27ی ئەم مانگەی موقتەدا سەدر دێت، كە له راگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئەوەی پێویستە پشتگوێنەخرێت شکۆی دەوڵەتە و ھێرشەیش کە کرایە سەر ماڵی سەرۆکوەزیران، ھێرشێکی روونە بۆ سەر سەروەری و شکۆی دەوڵەت و، ھەروەھا وروژاندنی دووبەرەکیی و شڵەژندانی ئاسایشی عێراقە.
راشیگەیاندووە: دەبێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بەم دۆسیەیە ئاشکرا بکرێت و ئەو کەسانەیش کە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە، دەستگیر بکرێن و سزای پێویست بدرێن.
سه‌در وتیشی "لەگەڵ ئاشکرانەکردنی ئەمە، ناچار دەبین لەداھاتوودا ئاشکرای بکەین".