کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: دەركراوەکان تا یەك ملیۆن ساڵی ديکە ناگەڕێنەوە بۆ ناو یەكێتی

10:45 - 28/11/2021 322 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: ئەوانەی لە ریزی حزبەكەی دەركراون، تا یەك ملیۆن ساڵی دیكە ناگەڕێنەوە بۆ ناو یەكێتی، رەخنەشی لە حكومەت گرت لەسەر چارەسەرنەكردنی كێشەی خوێندكاران.

 

بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ ژمارەیەك خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان كۆبوەوە، لە دوای كۆبونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: حەزم دەكرد بزانم كێشەكانی ئەم هەڤاڵانە_خوێندكاران_ چیەو زۆر باش لە یەكتر تێگەیشتین.

 

بافڵ تاڵەبانی، وتیشی "چاوەڕێم دەكرد حكومەت باشتر ئاگای لێیان بێت بەداخەوە نەیانتوانی داواكارییەكانیان جێبەجێ بكەن وەكو حزب هەوڵدەدەین میكانیزمێك بدۆزینەوە بۆ چارەسەری كێشەكانیان".

 

لەبارەی ڕووداوەكەی ڕانیەوە بافڵ تاڵەبانی، وتی "داوام لە كاك قوباد كردووە لیژنەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم كەیسە پێكبهێنێت و بۆمان دەربكەوێت هەر كەسێك بە نایاسایی كوژراوە، دڵنیا بن ئیجرائاتی خۆمان دەكەین".

سەبارەت بە بڕیاری دەركردنی لاهور شێخ جەنگی و سێ‌ ئەندامی دیكەی سەركردایەتی، بافڵ تاڵەبانی وتی "دەركراوەكان دەركراون.. قەت ..قەت ..یەك ملیۆن ساڵی تر ناگەڕێنەوە بۆ ناو یەكێتی".

سەبارەت بەوەی لاهور شێخ جەنگی لە دواین پەیامیدا هەڕەشەی كردوە، هاوسەرۆكی یەكێتی وتی "ئەوە هەرەشە بوو تۆ برایەتیمان ئەوە هەڕەشە بوو".


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن