راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه له‌سه‌ر كۆرۆنا تازه‌كه
05:38 - 28/11/2021
"زه‌مه‌ن"
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌سه‌ر كۆرۆنا
تازه‌كه، داوای خۆپارێزی و جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه
و وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كات.
جۆرە نۆییەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە
"ئۆمیکرۆن' ناسراوە، لە ڕۆژی شەممەوە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپادا دەرکەوت،
تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی لە ئەفریقای باشوور دەستنیشان کرا، حکومەتەکانش لە
هەموو جیهاندا بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی کاردەکەن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق داوا له هاوڵاتیان
ده‌كات په‌له بكه‌ن له وه‌رگرتنی ڤاكسین و پابه‌ندی بڕیار و راسپارده‌كانی
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی بن و ده‌مامك ببه‌ستن و
دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزن و نه‌چنه شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان.
هه‌روه‌ها داواش له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه حكومیی و
ئه‌هلییه‌كان ده‌كات رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی
نیشتمانی جێبه‌جێ بكه‌ن و رێگا نه‌درێت به هیچ كارمه‌ند و هاوڵاتییه‌ك بچنه فه‌رمانگه‌كانه‌وه
تا به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌رگرتنی دوو ژه‌می ڤاكسین یان پشكنینی نوێی كۆرۆنا پێشكه‌ش
ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه
ئاسمانی و میدیاكان ده‌كات هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی
گرنگی پابه‌ندبوون به رێكاره خۆپارێزییه‌كان و له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر
نیشانه‌یه‌كی توشبوون به كۆرۆنا هاوڵاتیان بچنه نه‌خۆشخانه‌كان و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
بەریتانیا دوای دۆزینەوەی دوو
حاڵەت، لە ڕۆژی شەممەوە یاساکانی خۆی لەمەڕ دەمامك پۆشین و گەشتیارانی نێودەوڵەتی
توند کردەوە. هەروەها لە ڕۆژی شەممەوە ئەم جۆرە نوێیە لە ئەڵمانیا و ئیتالیا
پشتڕاستکرایەوە، هاوکات بەلجیکا و ئیسرائیل و هۆنگ کۆنگ راپۆرتیان داوە کە لە
گەشتیارەکاندا دۆزراوەتەوە.
لە ئەمریکا، دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی، پسپۆڕی باڵای
حکومەتی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گواستراوەکان، وتی سەرسام نابێت ئەگەر ئەمیکرۆن
پێشتریش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بوبێت.
بەهۆی ترس ودڵەڕاوکی لە دەرئەنجامی دەرکەوتنی ئەم
جۆرە نۆییەوە، کە توانای ئەوەی هەیە زیاتر بەرگری بکات بەرامبەر ئەو پاراستنەی کە
لەلایەن ڤاکسینەوە درووست دەبێت، نیگەرانی زیاتر بووە لە هەموو جیهاندا کە ڕەنگە
پەتاکە و ڕێوشۆینەکانی گیراونەتە بەر بۆ نەهێشتنی بڵاوبونەوەی، بۆ ماوەیەکی
درێژخایەنتر بەردەوام ببێت.
نزیکەی دوو ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پەتای کۆرۆنا کە
بەهۆییەوە زیاتر لە 5 ملیۆن کەسی لە جیهاندا گیانیان لەدەستدا، وڵاتەکان لە حاڵەتی
ئامادەباشیدان، زۆربەیان سنوردارکردنی گەشتی ئاسمانیان لە باشوری ئەفریقاوە
سەپاندووە لەوەتای جۆرە نۆییەکەی لەوێ دۆزراوەتەوە.