کیم جۆنگ ئون بڕیاری قەدەغەکردنی جۆرە پۆشاکێکی بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەرکرد
01:17 - 28/11/2021
زەمەن-لایف ستایل
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور
بڕیاری قەدەغەکردنی پۆشینی قەمسەڵەی جلدی دەرکرد.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور
بڕیاریداوە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی قەمسەڵەی جلد نەپۆشن.
هاوکات ئەم بڕیارەی کیم جۆنگ بۆ ئەوەیە تەنها خۆی قەمسەڵەی جلد بپۆشێت و
ئەوەی سەرپێچی بکات سزای قورسی دەدات.