479 شیوازی ژیان

کچێکی بەریتانی سکاڵای لەدژی ئەو دکتۆرە تۆمارکرد کە هێنایە دنیا، بزانە بۆچی؟

12:12 - 28/11/2021

زەمەن-لایف ستایل
کچێکی بەریتانی سکاڵای لە دژی ئەو دکتۆرەی کە هێناویەتە دنیا تۆمارکرد.


ئیڤی تۆمبیس، دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک، سکاڵای یاسایی لەدژی ئەو دکتۆرە تۆمارکرد کە کاتێک دایکی دووگیان بووە پێوەی، ئەو هێناویەتە دنیا.

ئیڤی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی بەریتانیا روونیدەکاتەوە سکاڵاکەی لە دژی دکتۆرەکە کردووە چونکە دکتۆرەکە  رێگەی داوە دایکی بیهێنێتە دنیا لەکاتێکدا زانیویەتی کە کەمی ماددەی خۆراکی لە جەستەیدا هەبووەو ئێستاش کێشەی لە بڕبڕەی پشتیدا هەیە.

ئیڤی داوای قەرەبوو لەو دکتۆرە دەکاتەوەو دەیەوێت بە ملیۆنان پارەی بداتێ، هاوکات ئێستاش چاوەڕوانی بڕیاری دادگایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن