ڤیدیۆ.. رەحمە ریاز کارێکی مرۆڤایەتی بۆ خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کرد
10:16 - 28/11/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەندی عێراقی لەگەڵ خاوەن پێداویستییەکی تایبەت گۆرانییەکی خۆی
دەڵێتەوە.
لە وڵاتی عەممان لە بۆنەیەکدا، لەسەر ستەیج خانمە هونەرمەندی عێراقی رەحمە
ریاز لەگەڵ خاوەن پێداویستییەکی تایبەت گۆرانییەکی خۆی"کوکب" دەڵێتەوە.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، رەحمە ریاز دادەنەوێتەوەو گۆرانییەکە دەڵێتەوە.
هەوادارەکانیشی دەڵێن، رەحمە کارێکی مرۆڤایەتی کردووەو پێیان خۆشبووە بەو
هەڵوێستەی و بووە باسی میدیاکان.
ڕەحمە ڕیاز یەکێکە لە خانمە دەنگخۆشەکانی عێراق و ماوەیە پێش ئێستا لەگەڵ هونەرمەندی عێراقی ئەلکسەندەر علوم هاوسەرگیری کرد.