وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: زیاتر له هه‌زار خوێندكاری دیكه وه‌رگیران
08:00 - 25/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وەزارەتی خوێندنی باڵای هه‌رێم ڕایگەیاند،
لەئەنجامى تۆمارکردنى سکاڵا هەزار و 521 خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی
خوێدنی باڵای هەرێم بڵاویكرده‌وه، "وەرگرتنى هەزار و 521 خوێندکارى تر لە
زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەپێى ئەنجامى سکاڵاکانیان رادەگەیەنین کە پێشتر ناویان
لە هیچ شوێنێک نەهاتبووەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە،
"هەروەها سەرەڕای ئەمەش ژمارەیەک خوێدکارى دیکەش کە داواى شوێن گۆڕین و
دابزینیان کردبوو بەپێى داواکارییەکانیان شوێن گۆڕین و دابەزینیان بۆ کراوە."
وه‌زاره‌ته‌كه، ئاگادارى وەرگیراوان لە
زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات كه پێویستە هەفتەى داهاتوو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکان
بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و مامەڵەکانیان بۆ دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.