563 کوردستان

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

12:38 - 25/11/2021

زەمەن- پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەمەبەستی سیانەكردنەوەی تونێلی پێشڕەو، بۆ ماوەی چوار شەو، هەر شەوێك بۆ ماوەی شەش كاتژمێر تونێلەكە دادەخەن.


محەمەد جەلیل مەجید، بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی ئەمڕۆ لە نووسراوێكدا بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان رایگەیاندووە، بۆ ماوەی چوار شەو لە بەرواری (شەوی 28 لەسەر 29ی ئەم مانگە تا شەوی 1 لەسەر 2ی مانگی داهاتوو، هەڵدەستن بە داخستنی تونێلی پێشڕەو لە كاتژمێر 8ی شەو تا كاتژمێر 2ی شەو بەمەبەستی پاككردنەوەی كامێراكان و سێنسەرەكان و چێككردنەوەی (jet fan)كان لەگەڵ ئەو گڵۆپانەی پێویستیان بە گۆڕین هەیە و هەندێك چاكسازی دیكە كە پێویست بكات، بۆیە داواكارن یارمەتی تیمەكانیان بدەن.

تونێلی پێشڕەو لە شاری سلێمانی سەنتەری شارەكە و قەزای چوارتا و ناحیەی سیتەك پێكەوە دەبەستێتەوە، لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیدا ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی بۆ گەشت و گەڕان سەردانی ئەو ناوچانە دەكەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن