کوردستان

وەزارەتی كارەبا لەسەر كەمبونەوەی كارەبا رونكردنەوە دەدات

11:58 - 25/11/2021 153 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


وەزارەتی كارەبا رایدەگەیەنێت لەم ماوەیەدا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە و لە سێ ڕۆژی ڕابردووشدا ئەو بڕە بووەتە ١٦ کاتژمێر و ٢٠ خولەک.


لە رونكردنەوەیەكدا وەزارەتی كارەبا هۆكاری كەمبونەوەی كارەبای بۆ هۆكارانە گەڕاندوەتەوە.


یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبا بۆ وێستگە ٣٠٠ مێگاواتییەکەی خەبات دەگەڕێتەوە کە لە ژێر چاککردنەوە دایە و بڕیارە لە ڕۆژی 5/١٢/٢٠٢١ی ئەمساڵ بکەوێتەوە کار.
سەبارەت بە کارەبای هاوردەکراوی پارێزگای دهۆکیش کە ١٥٠ مێگاواتە و لە وڵاتی تورکیاوە دەکڕدرێت، لە لەلایەن تورکیاوە ڕاگیراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی چارەسەرکردنیدایە.
وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەگریکۆی گەرمیان، یەکێکی دیکەیە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی و بڕیار وایە لەگەڵ زیادکردنی بەرهەمی گاز بۆ ئەو وێستگەیە بڕی پێدانی کارەباکەی لە ١٦٥ مێگاواتەوە بگاتە ٢٠٠ مێگاوات و بڕیارە لە ٢8/١١/٢٠٢١ بکەوێتە کار.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن