لەوەرزی زستاندا بۆ ئەوەی گەرمت بێتەوەو تەندروست بیت، گرنگی بەم خواردنەوانە بدە
11:04 - 22/11/2021
زەمەن- تەندروستی
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما، بەردەوام جەستە سارد دەبێت و خولیای ئەوەی بە
خواردنەوەیەک گەرمت بێتەوە، بۆ ئەمەش گرنگی بەم خواردنەوانە بدە:-
- شیری ئاڵتوون، ئەم گیراوەیە پێکهاتووە لە شیر و زەرەچەوە، کە بەها
خۆراکیەکەی زۆرە و رێژەیەکی زۆ لە ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە و جەستە لە هەوکردن
دەپارێزێت.
- ئاوی گەرم و لیمۆ، ئەم گیراوەیە لیمۆ دەکەیتە ئاوێکی گەرم و دواتر
دەیخۆیتەوە بەمەش جەستە ڤیتامین سی پێدەگات و بەرگری لەشیش بەهێز دەکات لەگەڵ
ئەوەی دژە کەڕوو و بەکتریا و ڤایرۆسە و بۆ پەتا وەرزییەکان بەسوودە.
- ئاوی گەرم و دارچینی، چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە و چەوری لەش
دەسوتێنێت و رێژەی شەکر دادەبەزێنێت و سوڕی خوێن چالاک دەکات و دڵ دەپارێزێت.
- کاکاو، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین(ئەی،ئی،کەی،بی) بەمەش بەرگری لەش بەهێز دەکات
و ڤیتامینی زۆر بە جەستە دەدات