پهڕهگـــرافی 5816 تـــــوركیا و ئـــورهان پـــاموك
10:58 - 18/11/2021
گۆران مه‌ریوانی- کولتوری زەمەن
رۆمانێكی نوێی پاموك، شه‌وگاری تاعون، ههڵادهنێتهوه. داواكاری گشتی
(تاركان ئۆڵووك) له ئه‌زمیر شكاتنامهیهك له‌هه‌مبه‌ر پاموك
به‌رزده‌كاته‌وه كه تێیدا پاموك تۆماتبار ده‌كرێ سووكایه‌تی به دانه‌ری
توركیای مۆدێرن (كه‌مال ئه‌تاتورك) كردبێ و (ئاڵای توركیای) له‌كه‌دار
كردبێ. شكاتنامه ده‌نێردرێته ئیستانبوڵ لێ دادگا به هۆی قسوری له
بهڵگهداندا وه‌لای ده‌نێ.
(ئوڵووك) تانه له بڕیاری دادگا ده‌دا و
كه‌یسه‌كه به‌ره‌و دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌نێردرێ.
(شه‌وگاری تاعون) دوا رۆمانی نووسه‌ره. باس له دورگه‌یه‌ك له توركیا
ده‌كا، 1990، كه تێیدا په‌تای تاعون بڵاوده‌بێته‌وه‌و پاڵه‌وانی
رۆمانه‌كه گوایێ هه‌ندێ خه‌سڵه‌تی هه‌ن به (ئه‌تاتورك) ده‌چن. سووكایه‌تی
به ئاڵایان ده‌كرێ. چه‌ند په‌ڕه‌گرافێك له توركیادا هه‌ن بۆ پاراستنی
ئه‌به‌دی (پاڵه‌وانان) و (ئاڵایان). پاموك لای خۆیه‌وه ره‌تی گومانی نێو
شكاتنامهكهی كردۆته‌وه.
سێ ساڵ زیندانی ده‌بڕێته‌وه گه‌ر گومانی تۆمه‌تباریی نه‌ڕه‌وێته‌وه.
سه‌رۆكی خانه‌ی قه‌ڵه‌می نێوده‌وڵه‌تی، كورمانجی باكور، بورهان سوێنمز، له
په‌یامێكدا ``ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا جار له دوای جار په‌ڕه‌گرافی
نێوزڕاندن بۆ خه‌فه‌كردنی نووسه‌رانێك به‌كاردێنن كه هه‌نووك جوامێری
ئاخافتنیان نه دۆڕاندوه. ئه‌م كه‌یسه‌ش جودا نییه له‌وانی پێشتر``.
خانه‌ی قه‌ڵه‌می ئامریكاش به هه‌مان شێوه هاتۆته ده‌نگ و ``پارساڵ 15
نووسه‌ر له توركیادا زیندانی كراون.``
پاموك بۆ خۆی ده‌بێژێ ``5 ساڵان له رۆمانه نوێكهمدا كارمكردوه. بێ
به‌رییه له سووكایه‌تی كردن به بناخه دانه‌ری وڵات و ئاڵاكه‌ی. ئه‌من
به قه‌دره‌وه سه‌روسه‌ودام له‌ته‌ك كه‌سایه‌تی نێو رۆمانه‌كه‌م كردوه.``
شایانی باسه 2005-2006، له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا له سویسرا پاموك
ده‌وڵه‌تی مۆدێرنه‌ی توركیای به كوشتنی سی هه‌زار كورد و ملیۆبێك
ئه‌رمه‌نی، 1915، تۆماتبار كرد. هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌و پاموك درا
به دادگا. له‌وسه‌روبه‌نده‌دا خه‌ڵاتی نۆبێڵ به‌و به‌خشرا و بووه هۆی
ره‌وینه‌وه‌ی شكاتێك كه كه‌مێكی مابوو ده زیندانی بنێ.
سه‌رچاوه:
1. داگنس نیوی هێته‌ر، ستۆكهۆڵم، رۆژنامه، 9 نۆڤه‌مبه‌ر2021.
2
. زی گاردیان، به‌ریتانیا، رۆژنامه، 16 نۆڤه‌مبه‌ر2021.
3. نیوز، سویسرا، رۆژنامه، 17 نۆڤ
4. Maha Gogladez, CC, SA, سویسرا و ئا‌مریكا.
5. ماڵپه‌ڕی خانه‌ی قه‌ڵه‌می نێوده‌وڵه‌تی و ئا‌مریكا.