بەهەوڵی نوێنەرێکی گۆڕان کارەبا گەیشتە گوندێکی گەرمیان
02:26 - 16/11/2021
زه‌مه‌ن_گه‌رمیان
به هه‌وڵی نوێنه‌رێكی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
سلێمانی، کارەبا دەگات بە گوندی تۆپخانەی
سەر بە ناحیەی ئاوەسپی له سنوری گه‌رمیان.
کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی
گۆڕان، کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنیشە رایگه‌یاند، ئەم پرۆژەیە
لە سەرداواکاری ئێمە جێبەجێ دەکرێت و بودجەکەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای
سلێمانییەوە لەسەر داهاتی ٨٪ کارەبای سلێمانی بۆ دابینکراوە .
نوێنه‌ره‌كه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت، وەکو بەڵێنمان داوە هەموو هەوڵێک
دەدەین بۆ ئەوەی هەموو ئەو گوندانەی بێ خزمەتگوزاری کارەبان کارەبایان پێبگات و گوێ
بە هیچ بەربەستێک نادەین و بەردەوام دەبین .