كه‌سێك له هه‌ولێر به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌ستگیركرا
02:14 - 16/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
پۆلیسی هه‌ولێر تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد بەپێی ماددە (393) لە یاسای
سزادان، كه ده‌ستدریژی سێكسی كردۆته سه‌ر كه‌سێكی دیكه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه،
بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات ڕایگه‌یاند: بنکەی پۆلیسی سەروەران، تۆمەتبارێکیان
بە ناوی (ن. م. ص) دەستگیر کرد.
ئاماژه‌شیان به‌وه كردوه، کە بەپێی ماددە (393) لە یاسای سزادان،
بڕیاری قۆڵبەستکردنی هەبوو. تۆمەتباری ئاماژەپێدراو، بەپێی هەمان ماددە درایە
دادگا و ڕاگیرا.
مادده‌ی 393 ی یاسای سزادانی
عێراقی تایبه‌ته به‌م تۆمه‌تبارانه‌ی كه تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر كه‌سی
به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌پێی یاساكه هه‌ر كه‌سێك به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی
له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه جووت بووبێت سزا ده‌درێت به به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی یان به‌ندكردنی كاتی.