472 کوردستان

بۆ خزمەتی کرێکاران و کەرتی تایبەت دەستەبەری کۆمەلایەتی لە راپەرین کرایەوە

01:43 - 16/11/2021

زەمەن - راپەرین

بە ئامانجی خزمەتکردنی چینی کرێکارو بایەخدان بە کەرتی تایبەت، بەشی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە ئیدارەی راپەڕین کرایەوە.


سەرلە بەیانی ئەمرۆ سێ شەممە ٢٠٢١/١١/١٦، کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی،  بە ئامادەبونی د. عارف حیتۆ لە شاری رانیە بەشی دەستەبەری کۆمەلایەتی ئیدارەی راپەرینی کردەوە.

کردنەوەی ئەم بەشە لە دەڤەری راپەرین خزمەتێکی زۆر بە کرێکاران و  کەرتی تایبەت دەکات لە ناوچەکە و گرنگی دانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیە، بە گەشەسەندنی کەرتی تایبەت .

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن