موحسین ئەدیب: دیاریکردنى سلێمانى وەک پایتەختى رۆشنبیرى منەت نییە چونکە پێش ئەوەش بە فعلى پایتەختى رۆشنبیرى بوو
12:50 - 16/11/2021
زەمەن - سلێمانی
موحسین ئەدیب بەڕێوەبەرى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى لەبارەى دامەزراندنى سلێمانى
و ساڵیادەکەى باس لەوە دەکات، دیاریکردن رۆژ بە بێ بەڵگە بۆ هەر یاد و شارێک گرنگ
نییە، گرنگ ئەوەیە تۆ لە رۆژێکدا یادى شارەکە بکەیتەوە و چالاکى بۆ رێکبخەى.
لەبارەى دانانى شارى سلێمانى وەک پایتەختى رۆشنبیرى، موحسین ئەدیب دەڵێ: لە
راستیدا دیاریکردنى سلێمانى وەک پایتەختى رۆشنبیرى منەت نییە، چونکە سلێمانى خۆى پێش
ئەوەى بکرێت بە پایتەختى رۆشنبیرى، بە فعلى پایتەختى رۆشنبیرى بووە، بڕیارەکەى پەرلەمانیش
لەو بارەوە تەنها دانپێدانانى ئەو راستییە بووە.
دەشڵێ: کاتێک پەرلەمان و حکومەت ئیمزا لەسەر بە پایتەختى رۆشنبیریکردنى سلێمانى
دەکەن، نابێ تەنها وەک بڕیارێک بێت تەواو، بەڵکو دەبێت پڕۆژەى گرنگى لەسەرى و
پلانى ستراتیژى رۆشنبیرى بۆ ماوەى 10 ساڵ
بۆ شارەکە هەبێـت، بەڵام بە داخەوە ئەوەنەکرا.