دوو كه‌س له‌سه‌ر "دزینی په‌له‌وه‌ر" ده‌ستگیركران
12:07 - 16/11/2021
زه‌مه‌ن_راپه‌ڕین
پۆلیسی
راپه‌ڕین رایگه‌یاند، دوو تۆمه‌تباریان له‌سه‌ر دزینی په‌له‌وه‌ر ده‌ستگیركردووه
و له لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان به دزییه‌كه‌دا ناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، لەسەر سکاڵای ژمارەیەک هاوڵاتی کە بەوتەی خۆیان
"پەلەوەریان لێ دزراوە" دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر و بەدەستهێنانی
زانیاری مکافحە 2 کەسیان دەستگیرکرد و دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دانیان ناوە
بەتاوانەکانیان.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، هاوکات دەستیش گیرا بەسەر دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری BMW کە وەکوو کەرەستەی تاوانکاری
بەکارهێندراون، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ماددەی 446 لەیاسایی سزادانی عێراقی
تۆمەتباران ڕاگیرکراون، دۆسیەی لێکۆڵینەوەشیان بۆ ڕێکخراوە.