به‌رهه‌م ساڵح: قه‌یرانی حوكمڕانی هه‌یه و ته‌نها گۆڕینی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌ت گرنگ نیه
10:40 - 16/11/2021
زه‌مه‌ن_دهۆك
سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، ته‌نها گۆڕینی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌ت
گرنگ نیه، به‌ڵكو قه‌یرانێكی بنه‌ڕه‌تی له عێراق هه‌یه كه قه‌یرانی حوكمڕانیه،
ئه‌وه‌ی له تشرینی 2019 ده‌ستیپێكرد ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی به‌سره و به‌غدا و
ناوچه‌كانی گرته‌وه، ناڕه‌زایه‌تیه‌كی فراوان بون داوای حوكمڕانیه‌كی باشیان بۆ
وڵاته‌كه‌یان كرد.
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی وتارێکدا لە
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک رایگەیاند، "زانكۆی ئه‌مریكی
پێگه‌یه‌كی زانستی و مه‌عریفه‌یی گرنگه و هیوادارم سه‌ركه‌وتوبێت له په‌یامه‌كه‌ی
خۆی بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی ئاینده و خزمه‌تكردنی ئه‌م وڵاته و بایه‌خدان به
په‌روه‌رده و فێركردن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ته‌واوكه‌ری
جیهانی پێشكه‌وتو بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌م كۆڕه له‌كاتێكدا ده‌به‌سترێت
گۆڕانكاری زۆر گه‌وره له‌ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، هه‌میشه پێشهات و گۆڕانكاری و
روداوی گرنگ روبه‌ڕوی ئه‌م ناوچه‌یه بوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م ساته له مێژودا
بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه به‌شێكی كۆڕانكاریه‌كان رویان له عێراق و كوردستان و
ناوچه‌كه‌یه، ئێستا كه باس له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی
نوێ دەكرێت، ته‌حه‌دا گه‌وره‌كان هاتونه‌ته پێش بۆ نه‌خشاندنی ئاینده‌یه‌كی باش".
باسی لەوەشکرد، "عێراق ده‌وڵه‌تێكی پڕبایه‌خ و
گرنگی ناوچه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رابردویه‌كی نزیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،
هه‌ر نه‌بێ ده‌بینین له شه‌ڕی عێراق و ئێرانه‌وه دۆخی ئه‌منی ئه‌من ناوچه‌یه
داڕوخاوه، منیش نه‌ك وه‌ك كوردێك وه‌ك هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ته‌ماشای گۆڕانكاریه‌كان
بكه‌ن، دەبینم كە دۆخەكە په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی ناوخۆی عێراق و جیاكردنه‌وه‌ی
رژێمی رابردو، كه بۆ سه‌ركه‌وتكردنی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی ئاماده‌بو هه‌مو رێگایه‌ك
بگرێته‌به‌ر".
سه‌رۆك كۆماری عێراق وتیشی، "وه‌ك رۆڵی كارای له‌كاروباری
ناوچه‌كه گرنگه، خاڵی ده‌ستپێكردن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و
سه‌قامگیری ناوخۆی عێراقه، له ساڵی 2003ه‌وه بریارمانداوه كه به‌سیستمێكی ده‌ستوری
حوكمی ده‌ستوری بكرێت، ئه‌و سیستمه كێشه و گرفتی زۆریشی هه‌بێت، به‌ڵام راستییه‌ك
هه‌یه ده‌بێت باسی بکەین پێكهێنانی حكومه‌ت هاتوه‌ته‌وه پێشه‌وه، ته‌حه‌دای
زۆرمان له‌پێشه و ئه‌مجاره له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار ته‌حه‌داكان چاره‌نوسساز و
گرنگن، هیوادارم به‌رێگای یایاسیی و ده‌ستوری و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق
چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
سه‌رۆك كۆماری عێراق رونیشیکردەوە، "ته‌نها
گۆڕینی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌ت گرنگ نیه، به‌ڵكو قه‌یرانێكی بنه‌ڕه‌تی له
عێراق هه‌یه كه قه‌یرانی حوكمڕانیه، ئه‌وه‌ی له تشرینی 2019 ده‌ستیپێكرد ئه‌و
ناڕه‌زایه‌تیه‌ی به‌سره و به‌غدا و ناوچه‌كانی گرته‌وه، ناڕه‌زایه‌تیه‌كی فراوان
بون داوای حوكمڕانیه‌كی باشیان بۆ وڵاته‌كه‌یان كرد، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه
چۆن حوكمڕانیه‌كی باش پێكبهێندرێت كه ره‌نگدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵكی عێراق
بێت".
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد،
"چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستوری و یاسایی هه‌یه كه بتوانین ئه‌و بابه‌تانه به‌شێوه‌یه‌كی
ده‌ستوری و یاسایی و سیاسی یه‌كلابكه‌ینه‌وه، ناكرێت له دهۆكه‌وه باس له‌كێشه‌كانی
هه‌ولێر و به‌غدا نه‌كرێت، وایلێهاتوه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه كێشه‌كان به‌رده‌وام
دێنه‌وه كایه‌وە، پێموایه خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش پێیانوایه ناجۆر و
ناپەسەندە، چونكه كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه نه‌ك ته‌نها بودجه، پێویستمان به‌چاره‌سه‌ری
بنه‌ڕه‌تی هه‌یه و ته‌نها و ته‌نها به‌وه ده‌بێت له‌م قۆناغه ده‌بێت كه
دانیشین".
به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی كرده‌وه، "خه‌ڵكی
به‌سره پێویستی به‌خزمه‌تگوزاریه‌كی باش هه‌یه وه‌ك چۆن خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دهۆك
و شوێنه‌كانی دیكه پێویستیانه، پێگه‌ی مێژویی كوردستانیش جێگه‌ی خۆیه‌تی و كاتی
هاتوه دور له سه‌پاندنی مه‌نتقی هێز ئه‌م كێشانه له كه‌شوهه‌وایه‌كی بنیادنه‌رانه
له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ یه‌كلایی بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر
به‌رین".