دوو شۆفێر له ههولێر لهكاتی پێشبڕكێدا کارەساتیان دروستكرد
09:24 - 16/11/2021
زهمهن_ههولێر
دوو شۆفێر لە شەقامی 150 مهتری ههولێر پێشبڕکێ
دەکەن و کارەساتێکی گەورە بەسەر خۆیاندا دەهێنن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی
هاتوچۆی هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویكردهوه،
کاتژمێر 1ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 16-11-2021، دوو شۆفێر بە دوو ئۆتۆمبێلی
نیسان و پاسات، لەسەر کۆتایی بەشی یەکەمی شەقامی 150 مەترسیی هەولێر پێشبڕکێیان
کردووە و شۆفێرەکان نەیانزانیوە گەیشتوونەتە کۆتایی بەشی یەکەمی شەقامەکە و زۆر بە
خێرایی بەردەوام بوونە لە رۆیشتن و خۆیان بە بەربەستە کۆنکرێتییەکاندا کێشاوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، بەهۆی خۆکێشانیان بە
بەربەستە کۆنکرێتییەکان، شۆفێری نیسانەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا سووتاوە و گیانی لەدەستداوە
و شۆفێری پاساتەکەش زۆر بە سەختی بریندار بووە.