نرخى كارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان راگەیەنرا
11:03 - 02/11/2021
زەمەن_سلێمانى
نرخی یه‌ك ئەمپێركارهبای موه‌لیده لە سلێمانى له مانگی رابردودا له نێوان
چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و (500) دینار
ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده گۆڕانی به‌سه‌ردادێت.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه (2021.11.2) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی
سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی (10.2021) له‌سه‌ر بنه‌مای
نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی
موه‌لیده‌كان دیاریكرد.
به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با
له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی رابردودا له‌نێوان
(90) بۆ (120) سه‌عاتدا بوه و هه‌ر سه‌عاتێك به (46) چل و شه‌ش دینار و (16) فلس
دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری
سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان چوار هه‌زار بۆ پینج هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.
به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه،
نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت،
له كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه دو فیده‌رن له
كاتنی بڕانی یه‌كێك له دو فیده‌ركه نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته
هۆی دروستبونی كێشه.
هاوكات، سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی
رایگه‌یاند: خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتان له مانگی
(2021.11) به‌جۆرێكه كه له‌نێوان سه‌عات (12) نیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك
كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.
وتیشی: له‌خشته نوێكه‌ی دابینكردنی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان پێویسته
به‌یانیان له‌سه‌عات (6:30) بۆ سه‌عات هه‌شت كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینبكه‌ن، به‌ڵام
له رۆژانی هه‌ینی و پشوه فه‌رمییه‌كاندا له‌بری به‌یانیان سه‌عات (10) كار به‌موه‌لیده
ده‌كه‌ن.