ئەگەر بوویتە بەڕێوەبەر، پێویستە گرنگی بەم شتانە بدەیت
11:43 - 20/10/2021
زەمەن-لایف ستایل
ماڵپەڕی سەیدەتی لەزاری شارەزایانەوە بڵاویکردەوە، کاتێک دەبیتە بەڕێوەبەر بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت و دادپەروەر بیت پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت:-
- پابەندی دەوام کردن بە و زانیاری زیاتر لەبارەی کارەکەتەوە وەربگرە.
- بەڕێوەبەرێکی دادپەروەر بە و جیاوازی لەنێوان فەرمانبەرەکان مەکە.
- هەوڵبدە پەیوەندییەکان لەرووی پیشەکەوە فراوان بکەیت لەگەڵ فەرمانبەرەکان.
- بۆ بابەتەکان وردبین بە و بە وریاییەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ فەرمانبەرەکان کە.
- پێشبینی دەوروبەرەکەت بەرز بنرخێنە و خوێندنەوە بۆ کارەکان بکە.
- ئەگەر بابەتێک هەبوو بە پلانەوە بۆی بڕوانە .
- ئەگەر کێشەیەک روویدا سەرەتا لێکۆڵینەوەی لەسەر بکە پاشان بڕیاربدە.
- هەوڵبدە بەردەوام بیت لە کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی هەموو شتێکەوە.