کوردستان

دادگا كاركردن لە بەنزینخانەی پرۆژەی شاری دایك رادەگرێت

09:26 - 19/10/2021 108 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


بەهەوڵی هەردوو لیژنەی پیشەسازی و ووزەو لیژنەی پلان و پرۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دادگا بڕیاریدا بەڕاگرتنی کارکردن لە بەنزین خانەی ناو پڕۆژەی شاری دایک .


كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەن رایگەیاند: هەردوو لیژنەی ناوبراوی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی بەدواداچوونیان كردووە بۆ دروستکردنی بەنزینخانەیەک لە ناو پرۆژەی شاری دایک لە سلێمانی، کە ناڕەزایەتی بەشداربووەکانی پرۆژەکەی لێکەوتەوە بەهۆی نزیکی لە یەکە نیشتەجێبووەکان، هەروەها بووەتە هۆی کەمکردنەوەی ڕیژەی سەوزایی و رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ وەرنەگیرراوە و مۆڵەتی کارکردنی نیە .

 

وتی"دوای بەدواداچوونەكە، دادگا فەرمانی کرد بە ڕاگرتنی کارکردن تێیدا و ڕێگەگرتن لە پڕکردنی خەزانەکانی بەنزینخانەکە، ئەرکی پارێزگار و قائیمقامی سلێمانییە فەرمانەکە جێبەجێبکات ".


كەریم عەلی دەڵێت "لەڕێگەی دادگای کارگێری سکاڵای یاساییمان گرتووەتەبەر بەرامبەر ئەو فەرمانگەو فەرمانبەرانەی کە هۆکار بوون بۆکارئاسانی لەدروستکرنی ئەم بەنزینخانەیە و گۆڕینی سایت پلانی پڕۆژەکە لەدەرەوەی یاساو ڕێنماییەکان".

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن