405 کوردستان

سی پی تی: ئومێد بەرۆشكی دوو ساڵ و شەش مانگی دیکە لە زیندان دەمێنێتەوە

08:21 - 19/10/2021

"زەمەن"


تیمی کوردستانی عێراقی "سی پی تی" رایگەیاند: ئەمڕۆ بە تۆمەتی ھاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی خۆپێشاندانی توندوتیژیانە، بەدەل بەرواری و ئومێد بەروشکی بە ناڕەوا سزای ساڵێک زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا. ئەوان ھەردووکیان ساڵێک زیاتریان لە زینداندا بەسەربردووە و بەدەل بەرواری لە ٢٦ی تشرینی دووەمدا ئازاد دەکرێت. 


"سی پی تی" لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بەھۆی حوکمەکانی پێشووی، بە پێی یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ئومێد بەروشکی دوو ساڵ و نیوی تر لە زینداندا دەمێنێتەوە. 


تیمی کوردستانی عێراقی "سی پی تی"، هاوسۆز لە گەڵ زیندانی بادینان و خانەوادەکانیاندا دەمێنێتەوە و هاوشان لەگەڵیاندا داوا لە دادگاکان دەکات بۆ هەنگاونانی زیاتر بەمەبەستی دڵنیایی دان لە پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.


کلیک لێرە بکە  

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن