هه‌واڵێكی خۆش؛ باران و هه‌وره تریشقه به‌رێوه‌یه
09:58 - 16/10/2021
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی
كوردستان
كه‌شناسی هه‌رێم بارى
كه‌ش و هه‌واى هه‌رێم بۆ ڕۆژانى يه‌ك شه‌ممه و دوو شه‌ممه و سێ شه‌ممه بڵاویكرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه ڕۆژى يه‌ك شه‌ممه و دووشه‌ممه پێشبينى ده‌كرێ ئاسمانى هه‌رێم په‌ڵه‌هه‌ور
و نيمچه هه‌وربێت پله‌كانى گه‌رما به (5-7) پله دابه‌زێت به به‌راورد له گه‌ڵ
پله‌كانى گه‌رماى ئه‌مڕۆدا و خێرايى با (10-20) كام/ك.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه ڕۆژی سێ
شه‌ممه ئاسمانى هه‌رێم نيمچه هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت له گه‌ڵ بارينى نمه
باران و كه‌مێك هه‌وره تريشقه به‌تايبه‌ت له ناوچه شاخاويه‌كانى دهۆك و هه‌ولێر
و ناوچه‌كانى ئيداره‌ى ڕاپه‌ڕين وه پله‌كانى گه‌رما به نزمى ده‌مێنێته‌وه وه‌كو
ڕۆژانى پێش‌و.
نزیكه‌ی مانگێك به‌سه‌ر
وه‌رزی پایزدا تێپه‌ڕیوه‌و هێشتا باران نه‌باریوه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای
هاونیشتیمانیان دروستكردووه‌و بۆئه‌مساڵیش ئه‌گه‌ری وشكه‌ساڵی هه‌یه.