251 کوردستان

لێدوانی مەسرور بارزانی سەبارەت بە حكومەتی داهاتووی عێراق

08:50 - 14/10/2021


زەمەن-

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتی داهاتووی عێراق، حكومەتێكی گشتگیر بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێكهاتە و هاوڵاتییانی عێراق بكات.


بەپێی راگەیەنراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كردووە. 

هەروەها گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندنەكانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە و ڕۆڵی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكانان، لە پشتگیریكردن و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەرز ھەڵسەنگاند. 

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، هەردوولا خوازیاربوون كە حكومەتی داهاتووی عێراق، حكومەتێكی گشتگیر بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێكهاتە و هاوڵاتییانی عێراق بكات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن