کوردستان

ئاسۆ رەحیم، ئەندامی خانەی راپەڕاندن روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

06:03 - 13/10/2021 749 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-
ئاسۆ رەحیم،  ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان رەتیدەكاتەوە  پێشنیاری كردبێت بۆ یەكگرتنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ لایەنی دیكە.

ئاسۆ ڕەحیم، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە روونكردنەوەیەكدا رەتیكردۆتەوە، پێشنیاری بۆ ڕێكخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن كردبێت كە بزوتنەوەی گۆڕان كۆتایی پێبێت و یەكگرتنەوە ئەنجام بدات لەگەڵ لایەنیتر.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە سەرلەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە بەدرۆ دەخەینەوە و پێمانوایە ئەمە دەستێكی تێكدەرە لە ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە جێی دڵسۆزیان بۆ بزوتنەوەكە و هەوڵدانیان بۆ چارەسەر كردنی گرفتەكان هەمیشە لە ڕێی ڕاگەیاندنی سێبەرەوە هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ تێكدانی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان".

 

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی 
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی گوایە ئاسۆ ڕەحیم 
ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن پێشنیاری بۆ ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن کردبێت کە بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی پێبێت و یەکگرتنەوە ئەنجام بدات لەگەڵ لایەنیتر ، ئێمە سەر لەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە بەدرۆ دەخەینەوە پێمان وایە ئەمە دەستێکی تێکدەرە لە ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە جێی دڵسۆزیان بۆ بزوتنەوەکە و هەوڵدانیان بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان هەمیشە لە ڕێی ڕاگەیاندنی سێبەرەوە هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ تێکدانی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان .


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement