نرخی نەوت ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد
08:42 - 12/10/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوەی زیاتر كرد‌و گەیشتە 84 دۆلار.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 84 دۆلارەو نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 80 دۆلار‌و 97 سه‌نته.
پاش سێ ساڵ، له دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئەمە ژمارەیەكی پێوانەییه كه تۆماركرابێت. بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەبڕیاری رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانیان (ئۆپیک پڵەس)ەوە هەیە.
به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا.