نوێترین توێژینەوە چەند سودێکی دیکەی سەرسوڕهێنەری چای سەوزی ئاشکراکرد
12:23 - 11/10/2021
زەمەن-تەندروستی
چای سەوز بەهۆی ماددەی دژەی ئۆکسان و هەوکردن تێیدا، چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە.
پسپۆڕان روونیدەکەنەوە، چاوی سەوز دژە هەوکردنە و هەوکردنی ماسولکە و جومگەکان ناهێڵێت چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و ماددەی پۆلیفینول تێیدا.
لەلایەکی دیکەشەوە پسۆڕان ئاماژەیان بەوەکرد چای سەوز کێشی لەشیش دادەبەزێنێت و کۆئەندامی هەرس چالاک دەکات.