كازمى دەستگیرکردنی سەرپەرشتیاری دارایی داعشی رایگەیاند
11:48 - 11/10/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی
عێراق، دەستگیرکردنی سەرپەرشتیاری دارایی داعشی رایگەیاند.
مستەفا کازمی لە ھەژماری
تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: "لە کاتێکدا ھێزە
ئەمنییەکان شەونخونیان دەکرد بۆ پاراستنی رەوشی ھەڵبژاردنەکان، ھێزەکانی دەزگای
ھەواڵگریی ئۆپەراسیۆنێکی ھەواڵگرییان بە ئامانجی دەستگیرکردنی سەرپەرشتیاری دارایی
داعش بەناوی سامی جاسم لە دەرەوەی سنوور ئەنجام دا".
مستەفا کازمی راشیگەیاندووە
"دەستگیرکراوەکە، جێگری ئەبوبەکر بەغدادی گۆڕبەگۆڕ بوو".
سامی جاسم محه‌مه‌د ئه‌لجبووری، ناسراو به حاجی حه‌مید سه‌رپه‌رشتیاری دارایی داعش و جێگری یه‌كه‌می ئه‌بو به‌كر به‌غدادی بووه.