ره‌وتی سه‌در: 80 كورسیمان هێناوه
11:02 - 11/10/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
ره‌وتی سه‌در سه‌ركه‌وتنی
خۆی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند به‌هێنانی 80 كورسی.
ئیبراهیم جابری، بەڕێوەبەری نوسینگەی موقته‌دا
سەدر ڕایگەیاند: ڕەوته‌كه‌یان لەهەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممەدا 80 کورسی بەدەستهێناوه
کە دەکرێت زیاتر بێت و جەختیشیکردەوە کە تائێستا گەورەترین کوتلەن.
جابری، وتیشی :"سوپاس بۆ خوا بۆ ئەو سەرکەوتنە
گەورەیەی کە به‌سه‌رۆكایه‌تی موقتەدا سەدر به‌ده‌ستهاتووه". به‌رپرسه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌در ده‌ڵێت: به‌پێی هەواڵەکان
80 کورسیمان هەیە و دەکرێت ژماره‌ی ئەو کورسیانە زیاد بکرێت".
دوێنێ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی
عێراق به‌ڕێوه‌چوو، كه رێژەى بەرایى بەشداریکردن لە
دەنگدانى گشتى ٤١% بووە.