شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

09:45 - 11/10/2021 2275 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 11-10-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەشوێنی کارەکەت بەهۆی هەڵسوکەوتی هاوپیشەکانتەوە بێزاردەبیت، بەڵام کاتییەو تێدەپەڕێت، لەگەڵ خۆشەیستەکەت ئاشت دەبیتەوەو دڵخۆشدەبیت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
هەلی کارکردن دێتە بەردەمت و دەستبەجێ ڕازی دەبیت، ڕۆژێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەردەبەیت، تەندروستی گەدەت باش نیە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
دووبارە دەتوانیت خۆت نوێ بکەیتەوەو نەخشەی ژیانت بکێشیت، هەلێکی گەشتکردن دێتە بەردەمت و دڵخۆشت دەکات.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەلێکی کارکردنی باش کە گەشتکردنی لەگەڵە دێتە بەردەمت، بەڵام ئاگاداری پەیوەندیە خۆشەویستەکەت بە، فشارێکی زۆری دەرونیت لەسەرە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
خۆت لەکەیسێکی دادگا بەدووربگرە با تووشی کێشەی گەورە نەبیت، ئەمڕۆ بۆت دەردەکەوێت کە خۆشەویستەکەت لەگەڵت ڕاستگۆیە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لەشوێنی کارەکەت متمانەی خۆت بەدەستهێناوە، لەگەڵ خۆشەویسەکەت کارێکی هاوبەش ئەنجامدەدەن، ئەگەر دڵت پەلەپەل لێیدا سەردانی پزیشک بکە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هەواڵێکی ناخۆش دەبیستیت سەبارەت بە هاوڕێیەکی نزیکت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر بەختەوەرن و پشتگیری یەکتر دەکەن.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
پڕۆژەکەت دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو ئەو بەڵێنانەی پێت دراوە ئەنجامدەدرێت، نهێنییەکی خۆشەویستەکەت بۆ دەرەکەوێت و پێی بێتاقەت دەبیت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەلێکی کارکردنی باش کە گەشتکردنی لەگەڵە دێتە بەردەمت، بەڵام ئاگاداری پەیوەندیە خۆشەویستەکەت بە، فشارێکی زۆری دەرونیت لەسەرە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەمڕۆ هەلی کارکردنی نوێ دێتە بەردەمت و لەڕووی مادییەوە بەرەوپێش دەچیت، گرنگی بەخێزانەکەت بدە و کەسێک دێتە نێو ژیانتەوە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
هەوڵبدە پرۆژەکەت جێبەجێبکەیت بۆ ئەوەی لەرووی داراییەوە سودی لێببینیت، زیادەڕۆیی لە شتەکان مەکە و کۆنتڕۆڵی خۆت بکە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
زیاتر متمانە بە تواناکانت بکە و کارەکەت بگۆڕە، چاوت بە کەسێک دەکەوێت و لە ماندووبون رزگارت دەبێت، پشوو وەگرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement