نیویۆرك تایمز: دەیان سیخوری دەزگای CIA لە جیهاندا ئاشكرابوون
11:54 - 06/10/2021
زەمەن_جیهانی
لە چەند ساڵی رابردوودا، دەیان سیخوڕی سەربە ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی (CIA) لە وڵاتانی جیهان، بەتایبەت لە روسیا، چین، ئێران و پاکستان دەستگیرکراون و کوژراون یاخود ناچار کراون کە بەشێوەی دوو لایەنە کاری سیخوڕی ئەنجام بدەن.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز توانیویەتی تۆمارێکی زانیاریی دەست بخات کە "CIA" لە چەند هەفتەی رابردوودا ناردویەتی بۆ وێستگەکانی خۆی لە دەرەوەی وڵات.
بەپێی نیویۆرک تایمز لەو زانیارییانەی کە دەستی کەوتووە ئەوە خراوەتەڕوو کە لە چەند ساڵی رابردوودا، ژمارەیەکی زۆر سیخوڕی بیانی کە کاریان بۆ "CIA"ی کردووە دەستگیرکراون و کوژراون، بەشێکی زۆریشیان ناچار کراون بەشێوەی دوو لایەنە کاری سیخوڕی ئەنجام بدەن.
لە تۆماری زانیارییەکاندا، هەروەها باس لەوە کراوە کە "CIA" بەخێرایی متمانەی بەو سیخوڕانە کردووە کە دایمەزراندوون، سیستمی هەواڵگریی وڵاتانی بیانی بە کەم بینیوە و پەلەی کردووە لە دامەزراندنی سیخوڕەکاندا.